کارەبای سلێمانی ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕونکردنەوە لەبارەی پێدانی کاتەکانی کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان لەنێوان سەنتەری شارو قەزاو ناحیەکان دەدات و جەختدەکاتەوە لەسەرئەوەی، “ھیچ جیاوازیەک نییە”.

ھیوا عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕاگەیاند، “ماوەی پێدانی خشتەی کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان لەنێوان سەنتەری شارو قەزاو ناحیەکاندا جیاوازی نییە، ئەو بڕە کارەبایەی بۆ پارێزگای سلێمانی دابیندەکرێت بەھاوسەنگی دابەشدەکرێت”.

وتیشی:”ئەوەی خەڵکیش ناوی ناوە جیاوازی، تەنھا ئەوەیە کە ئەو بڕە کارەبایەی تەرخانکراوە بەسێ شێواز دەدرێتە ھاوڵاتیان و ناکرێت لەیەک کاتدا کارەبا بۆ سەرجەم ھاوڵاتیان دابینبکرێت، ئەوەش وادەکات لۆدێکی زۆر دروستببێت ئەگەر پێکەوە کارەبا بدەینە ھەموو خەڵک”.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی زیاتر لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، “لەسەنتەری شارەکان لۆدیکی زۆر ھەیە، جگەلەوەش مۆلیدە ئەھلیەکان زیاتر ھاوکارن لەدابینکردنی کارەبا بۆ ھاوڵاتیان، بۆیە بەھیچ شێوەیەک جیاوازی لەماوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان لەلایەن سەنتەری شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی دەوروبەریدا ناکرێت”.