چه‌ند رۆژێكه نرخی به‌نزین لە بەنزینخانە ئەهلییەکاندا به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه له 600 دیناره‌وه بوه 850 دینار، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانیش ئه‌وه ده‌خاته‌رو، كه‌به‌نزینی بازرگانی گرانبوه نه‌ك به‌نزینی حکومی.
جه‌مال عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌نه‌وتییه‌كان له‌سلێمانی، بە (سبەی) راگەیاندوە: ئه‌و به‌نزینه‌ی گرانبوه به‌نزینی بازرگانییه نه‌ك به‌نزینی وەزارەتی سامانه سروشتییه‌كان و حكومی، بڕی ئه‌و به‌نزینه‌ی له‌حكومه‌ته‌وه بۆمان دێت هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی و كه‌می نه‌كردوه و بۆ ئه‌وه‌ش نابێت نرخه‌كه‌ی زیاد بكات كه به 500 دینار ده‌فرۆشێت.
به‌وته‌ی جه‌مال عه‌لی، پلانیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌سه‌ر قه‌یرانی كه‌می سوته‌مه‌نی زاڵببن و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، له‌پلانیاندایه چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌كی حكومی دابنێن بۆ ئه‌وه‌ش به‌نزینخانه‌ی (كورد ئۆیل) له‌ئێستادا بە (30) ترومپاوه كه‌وتوەته كار، كه ده‌توانێت به‌نزین به 700 دینار بفرۆشێت، شۆفێران ده‌توانن به‌بێ پسوڵه تا چل لیتر وه‌ربگرن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: بڕی به‌نزینی بازرگانی زۆر كه‌مه و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد هۆكارن بۆ ئه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌بێت چه‌ند بازرگانێك بێنه پێشه‌وه و داوای ئه‌وه بكه‌ن كه‌به‌نزینی بازرگانی بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و پارێزگای سلێمانی و قائیمقام هاوكاریان بكه‌ن و كار ئاسانیان بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بازرگانانه بتوانن به‌نزین له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بهێنن.
هەروەک ئاشکراشیکرد، له‌ئێستادا بازرگانێك هاتوەته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكات، ئێمه‌ش ئاماژه‌مان به‌وه‌داوه ده‌بێت نرخه‌كه‌ی دیاریكراو بێت و له‌پشكنین و كوالێتی ئێمه‌دا ئه‌و به‌نزینه ده‌ربچێت.