لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G20 له شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد، كه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
سه‌رۆكی ئه‌م قۆناغه‌ی لووتكه‌ی G20 و راویژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ، له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی پێشانگای هامبۆرگ، كه لووتكه‌كه‌ی تێدا بەڕێوەدەچێت پێشوازی له میوانه‌كان كرد.
دوای مه‌ڕاسیمی پێشوازیكردنه‌كه سه‌ركرده‌كانی G20 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ژێر ناوی “به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر” كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه كه ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو كاتژمێر ده‌خایه‌نێت وێنه‌ی خێزانی ده‌گیرێت و یه‌كه‌مین خولی كار به ناونیشانی “بازرگانی و گه‌شه‌سندنی جیهانی” ریكده‌خریت.
هه‌روه‌ها دوای دووه‌مین كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تی “درێژه‌دان به گه‌شه‌پێدان، كه‌ش وهه‌وا و وزه”، كاته‌كانی ئێواره سه‌ركرده‌كان و هاوسه‌ره‌كانیان له هۆڵی كۆنسێرتی Elbphilharmonie ئاماده‌ی كۆنسیرتیكی میوزیكی كلاسیكی ده‌بن.
دووەمین رۆژی لووتکەکەیش بە کارەکانی سێیەمی کۆبوونەوەکە بەناوی “هاوپشکێتی لەگەڵ ئەفریقا، کۆچ و تەندروستی” دەست پێدەکات. دوای ئەو کۆبوونەوەیە، سێیەمین دانیشتن بە ناوی “کردنە دیجیتاڵی، بەهێزکردنی ژنان و خزمەتگوزاری” ئەنجام دەدرێت.
نزیکەی چوار هەزار و ٨٠٠ رۆژنامەوان لە ٦٥ وڵات فۆرمی بەشداریکردن لە لووتکەکەیان پڕکردووەتەوە، دوای کۆبوونەوە داخراوەکە کۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆکایەتی G20 دەبەسترێت. سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە درێژایی لووتکەکە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری سەرکردەی وڵاتان کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام دەدات.
لووتکەکە بە دروشمی “رێکخستنەوەی جیهانێکی پێکەوە گرێ‌دراو” لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، لە دەرەوەی مژارەکانی دەرەوەی خۆی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پلان بۆ تاوتوێکردنی مژارە نێودەوڵەتییە راجیایەکانی وەک سووریا و ئۆکراینا دادەنرێت.