كۆمپانیای (ئێرباس)ی فرۆكەوانی ئەوروپی رایگەیاند كە لەرێگەی گرێبەستێكەوە (140) فرۆكەی نەفەرهەڵگر بە چین دەفرۆشێت و بەهای گرێبەستەكەشیان ( 22) ملیارو (800) ملیۆن دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشكردوە كە ئیمزاكردنی ئەو گریبەستەی نێوانیان لەچوارچێوەی ئەو سەردانەدابووە كە ( شی جین بینگ)ی سەرۆكی چین بۆ ئەڵمانیا ئەنجامیداوەو گرێبەستەكەش لەبەرژەوەندی كۆمپانیای ( سی ئەی ئێس)ی چینیدا دەبێت.
هاوكات تۆم ئەندێرز بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئێرباس ئاشكرایكردوە كە ئەو گرێبەستەیان لەگەڵ چیندا دەبێتە گەورەترین گرێبەستی كاركردن كە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا كۆمپانیاكە بەدەستی هێنابێت و لەو فرۆكانەشی بە چینی دەفرۆشێت (100) فرۆكەیان لە جۆری (ئەی 320) و (40) فرۆكەی تریشیان لە جۆری (ئەی 350)ی گەورە دەبێت.
وتیشی: كە لەپاڵ ئەو گرێبەستە بەرهەمدارەدا كۆمپانیاكەیان لەگەڵ چین لە گفتوگۆدایە بۆ پێ فرۆشتنی ژمارەیەك فرۆكەی تری جۆری (ئەی 380)ی قەبارە زۆر گەورە بەو ووڵاتە كە ماوەیەكە رێژەی فرۆشتنی رووی لە لاوازبوون كردوە.