له كۆنگره‌كه‌ى رۆژنامەوانی به‌شى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتوچۆى سلێمانیدا ئه‌وه ئاشكرا كرا كه بە پێی ئامارەكان به هۆى رووداوەكانی هاتوچۆ و گیان لە دەستدان زیادی كردووە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی، رائید کاروان حەمەسدیق لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانید رایگه‌یاند “ئاماری رووداوەکانی ھاتوچۆ لە شەش مانگی ئەمساڵدا، 540 رووداو بووە، بەڵام لە شەش مانگی ساڵی 2016دا، 513 رووداو بووە واته رورداوه‌كانى به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیان كردووه”.
وتیشی: “لە شەش مانگی ساڵی 2017 دا، 92 کەس گیانی لەدەستداوە کە 9 کەسیان شۆفێر بووە و 47 کەسیان سەرنشین بووە و 36 کەسی تریشیان پیادە بووە و لە شەش مانگی ساڵی رابردوودا، 91 کەس گیانی لەدەستداوە”.
له‌باره‌ى بریندارانیشه‌وه ئه‌و وتی: “لە ئاماری بریندارەکانی شەش مانگی ساڵی 2017 دا، هەزار و 475 بریندار ھەبووە، بەڵام لە ساڵی رابردوودا، هەزار و 271 بریندار ھەبووە، واته حاڵه‌ته‌كانى برینداربوون زیادى كردووه”.
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتوچۆى سلێمانى باسى له هۆكاره‌كانى رووداوه‌كان كرد و رایگه‌یاند “رووداوەکانی ھاتوچۆش بە ھۆی تیژڕۆیی و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی ھاتوچۆ و مەینۆشی و کەمتەرخەمی شۆفێرانه‌وه بووە”.
له‌باره‌ى ئامارى سه‌رپێچه‌كانه‌وه، كاروان حمه‌سدیق وتى: “سەرپێچیەکان لە شەش مانگی ئەمساڵدا، 42 ھەزار و 347 بووە، بەڵام لە ساڵی 2016 دا، 40 ھەزار و 819 سەرپێچی بووە كه ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كى زۆره و سه‌رپێچیه‌كانیش زیادى كردووه”.
ناوبراو داهاتى كامێراكانى چاودێرى خسته روو كه به‌م شێوه‌یه بوو “داھاتی کامێراکانی چاودێری لە شەش مانگی ئەمساڵدا، 16 ملیار و 353 ملیۆن و 960 ھەزار دینار بووە، بەڵام لە ساڵی 2016 دا، دوو ملیار و 616 ملیۆن و 114 ھەزار دینار بووە”.
ناوبراو له باره‌ى داهات و خه‌رجیه‌كانى پۆلیسى هاتوچۆوه وتى: “داھاتی شەش مانگی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان 36 ملیار و 96 ملیۆن و 347 ھەزار دینار بووە بۆ ئەمساڵ، بەڵام ساڵی رابردوو 19 ملیار و 950 ملیۆن و 468 ھەزار دینار بووە”.