نرخی نەوت نزمبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی ئۆپیكو بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.
ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویكردەوە، كە نرخی نەوت لەكۆتا مامەڵەكان بەرێژەی 4% دابەزیوە، كە ئەوە گەورەترین نزیمبوونەوەیە لەماوەی پێنج مانگی رابردوو تۆماریكردووە.
بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 1.82 دۆلار بەرێژەی 3.7% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 47.79 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 1.92 دۆلار بەرێژەی 4.12% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 45.13 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە چەند رۆژێكە بەهۆی دابەزینی بەرهەمی نەوتی ئەمریكا، نرخەكەی رووی لەبەزبوونەوە كرد، بەڵام ئێستا بەرزبوونەوەكەی راوەستاوەو نرخەكەشی رووی لەكەمبوونەوە كردووه.