بەئامادەبوونی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، كارگەی بەرهمهینانی چپسی پەتاتە لە شاری هەولێر كرایەوەو.
لە لێدوانیكدا بۆ كەناڵەكان عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند “وەك وەزراتی كشتوكاڵ بڕیاریان داوە كە هاوكاریی هەر كۆمپانیا و كارگەیەك بكەن كە بەرهەمی خۆماڵی بەرهەم بهێنێت، بە تایبەتی پیشەسازیی خۆراك”.
هەروەها رایگەیاند كە ئەو كارگەیە سیستەمەكەی هۆڵەندییە و، لە رێگای كۆمپیوتەرەوە بەستراوەتەوە بە وڵاتی هۆڵەنداوە، دەتوانێت ساڵانە زیاتر لە 50 هەزار تەن پەتاتە ساغ بكاتەوە.