كۆمپانیای ڤۆڵكسواگنی ئەڵمانی، دوای 17 ساڵ دابڕان، دووبارە دەست دەكاتەوە بە هەناردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ بازاڕەكانی ئێران.
ڤۆڵكسواگن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، رێككەوتنێكیان لەگەڵ كۆمپانیای ماموت خودڕەوی ئێرانی ئیمزاكردوە، بۆ ئەوەی لەڕێگەی 8 بریكاری سەرەكیەوە بەرهەمەكانی كۆمپانیای ڤۆڵكس واگن لە جۆری تیگوانو پاسات هاوردە بكەنو لە تارانو پارێزگا گەورەكانی تری ئێران بیان فرۆشن.
كۆمپانیای ڤۆڵكسواگن بە ئیمزاكردنی ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ ئێران، دەیەوێت كێبڕكێی كۆمپانیاكانی بیجۆو ڕینۆی فەرەنسی بكاتو بازاڕی نوێش بۆ بەرهەمەكانی بدۆزێتەوەو پشت بەستن بە بازاڕەكانی چینو بەڕازیل كەم بكاتەوە.
لای خۆشیەوە ئەندرز سنت بەڕێوەبەری ڤۆڵكس واگن لە ئێران دەڵێت، دوای ئەوەی ساڵی 2000 ئێرانمان بەجێهێشت، دووبارە دەگەڕێینەوە نێو ئەم بازاڕەو پێشبینی ئەوەش دەكرێت، ئاستی فرۆشی بەرهەمەكانی ڤۆڵكسواگن لە ئێران، ساڵانە بگاتە 3 ملیۆن ئۆتۆمبێل.