سلێمانی‌: بۆ ماوه‌یه‌ك پێشینه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ راده‌گیرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گه‌نجینه‌ی‌ یه‌كی‌ سلێمانی ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ به‌هۆی‌ حیساباتی‌ ساڵانه‌وه‌، بۆ ماوه‌یه‌ك پێدانی‌ پێشینه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ راده‌گیرێت، هاوكات ئاماری‌ دوو ساڵی‌ رابردوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ پێشینه‌یان وه‌رگرتووه‌.
 به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گه‌نجینه‌ی‌، یه‌كی‌ سلێمانی، ‌حامید ئه‌حمه‌د، بە ئاوێنەی لڕاگەیاند: ‌ تا ئه‌مرۆ، پێنچشه‌ممه‌، به‌رده‌وامبون له‌پێدانی‌ پێشینه‌ی‌ هاوسه‌گیری‌، به‌ڵام پێده‌چێت ماوه‌یه‌ك پێشینه‌كه‌ رابگیرێت به‌هۆی‌ حیساباتی‌ ساڵانه‌ی‌ فه‌رمانگه‌كه‌یانه‌وه‌.
ناوبراو وتیشی‌، له‌ (1/1/2012)وه‌ تا ئه‌مرۆ (3/1/2013) 11556 هاوڵاتی‌‌و فه‌رمانبه‌ر پێشینه‌ی‌ هاوسه‌رگیریان وه‌رگرتووه‌، كه‌ بری‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ بۆ ئه‌و ژماره‌ كه‌سه‌ خه‌رجكراوه‌ بریتییه‌ له‌ 49 ملیارو 40 ملیۆن دیناره‌.
‌حامید ئه‌حمه‌د رونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ (1/1/2011)وه تا (3/1/2013)‌ 16 هه‌زارو 51 هاوڵاتی‌‌و فه‌رمانبه‌ر پێشینه‌ی‌ هاوسه‌رگیریان وه‌رگرتووه‌، بری‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ بۆ ئه‌و ژماره‌ كه‌سه‌ خه‌رجكراوه‌ بریتییه‌ له‌ 61 ملیارو 100 ملیۆن دیناره‌.