سایتی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه، دادگای فیدراڵی كه‌نه‌دا له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، فەرمانی دەرکردووە ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له كه‌نه‌دا بگیرێت كه هه‌رێم فرۆشتویه‌تی و بڕی 721.915 به‌رمیل نه‌وتی تێدابووه.
ئاماژه‌ش به‌وه‌كراوه, وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پێشتر داوایه‌كی دژ به دامه‌زراوه‌ی ڤیتۆڵ و لقه‌كانی تۆماركردووه له نێوانیاندا مانسیل لیمیتد كه كاری گواستنه‌وه و ڤیناڤاڵ سپا دی ناڤیگسیون خاوه‌نی بارهه‌ڵگره‌كه‌یه‌و داوای بڕی 32.5 ملیۆن دۆلاریشی لێكردوون.
حومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاندووه, نەوتی ناو ئه‌و بارهه‌ڵگرە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نایاسایی فرۆشتویه‌تی به ڤیتۆل، بۆ ئه‌وه‌ی بگوازرێته‌وه بۆ ئیڤه‌رلاند.