كه‌شتییه‌كی نه‌وتی خاوی هه‌رێم دوای فه‌رمانێكی دادگایه‌كی كه‌نه‌دی بۆ بهدهستبهرداگرتنی باره‌كه‌ی، بێ ئه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌ی خاڵی بكاته‌وه به‌ره‌و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی گه‌ڕایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دادگای هالیفاكسی پایته‌ختی هه‌رێمی ریڤا سكۆتیای كه‌نه‌دی بڕیاری دا بهدهستبهرداگرتنی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن كه‌شتی نیڤهرلاندهوه له كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی رابردوه‌وه باركرابو، كه‌شتیه‌كه به‌ناچاری جارێكی تر به‌ره‌و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی گه‌ڕایه‌وه بێ ئه‌وه‌ی باره‌كه‌ی خاڵی بكات.
تائێستا نازانرێت چ لایه‌نێك داوای یاسایی له دژی خاڵیكردنه‌وه‌و فرۆشتنی باره‌كه تۆماركردوه هه‌رچه‌نده پێشتر رۆژنامه‌ی فاینانشه‌ڵ تایمزی به‌ریتانی بڵاویكردبوه‌وه كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌نیازه داوای یاسایی له دادگاكانی كه‌نه‌دا تۆماربكات بۆئه‌وه‌ی رێگری بكات له ساخكردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له كه‌نه‌داو له‌و بڕوایه‌دان ڤیتۆل كه یه‌كێكه له‌و كۆمپانیا سه‌ره‌كییانه‌ی جیهان كه كاری كڕین و فرۆشتنی نه‌وت ده‌كه‌ن به‌رپرسیاره له‌و باره نه‌وته‌ی هه‌رێم.
دادگاكه بڕیاری داوه به‌سه‌رداگرتنی باری ئه‌و كه‌شتیه‌ی ئاڵای ئیتاڵی هه‌ڵكرده‌وه و (721) هه‌زار و (915) به‌رمیل نه‌وتی خاوی له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه باركردبو.
كه‌شتی نیڤه‌رلاند رۆژی (13)ی مانگی رابردو ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیه‌وه باركردبو به‌و ئومێده‌ی راده‌ستی كڕیارانی ئیتاڵیای بكات به‌ڵام دوای هه‌فته‌یه‌ك له ناو ده‌ریا و له نزیك جه‌به‌لتاریق كه‌شتیه‌كه رێڕهوهكهی خۆی گۆڕیوه و روی كردوه‌ته زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی، سه‌ره‌تا رویكرده كه‌ناره‌كانی ئه‌مەریكا به‌و ئومێده‌ی نه‌وته له بازاڕه‌كانی ئه‌مەریكادا ساخبكاته‌وه به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی داب‌و به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له دادگاكانی ئه‌و وڵاته رێوشوێنی یاسایی له دژی باره نه‌وته‌كه بگرنه‌به‌ر، كه‌شتیه‌كه به ناچاری كه‌ناره‌كانی ئه‌مریكای به‌جێهێشت و روی كرده كه‌ناره‌كانی كه‌نه‌دا. دوای ماوه‌یه‌ك دیارنه‌مان رۆژی هه‌ینی رابردو له‌لایه‌ن مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه بینرابو له دوری (300) میل له نزیك شاری كه‌ناری هالیفاكس و له دوری (600) میل له شاری كه‌ناری بۆستنی ئه‌مەریكاوه.
هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی چه‌ند كۆمپانیاكه‌وه وه‌كو ڤیتۆل، ترافیگورا، گلێنكۆ و پێتراكۆ نه‌وته‌كه‌ی ده‌فرۆشێت بهكڕیارهكان و كڕیاره‌كان ئاماده‌نین راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن.
شكستهێنانی ئه‌م هه‌وڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌یداكردنی كڕیار له بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا دوه‌م هه‌وڵی سه‌رنه‌كه‌وتوی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی سێ ساڵدا، ساڵی (2014) كه‌شتیه‌كی نه‌وتی هه‌رێم دوای چه‌ندین هه‌فته مانه‌وه له ده‌ریا نه‌وته‌كه‌ی هه‌رزان فرۆش كرا، پێده‌چێت ئه‌م جاره‌ش به‌هۆی بێ پلانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و نه‌بونی هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی به‌غدا چاره‌نوسی ئه‌م باره‌ش له‌وه‌ی (2014) باشتر نه‌بێت.