به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له ناوه‌ندی هۆشداری و پێشبینی ناوچه‌یی ئانتالیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له ساڵی 1929ه‌وه له‌وه‌ته‌ی پله‌کانی گه‌رما ده‌پێورێت له ئانتالیا به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌و شاره تۆماركرا كه 45،4 پله‌ی سه‌دی بوو.
له 12ی ته‌مووزی 2000دا، پله‌کانی گه‌رما له ئانتالیا گه‌یشته 45 پله‌ی سه‌دی، دوێنێش گه‌یشته 45،4 پله‌ی سه‌دی كه ژماره‌ی پێوانه‌یی 88 ساڵی رابردووی تۆماركردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی چواره‌مین ناوچه‌ی شاره‌كه، داوت ئۆزتورك راگه‌یاند كه پله‌کانی گه‌رمای ناوچه‌كه 10-12 پله له‌سه‌رووی پله‌کانی گه‌رمای ئاسایی وهرزهوهیه.
ئۆزتورك باسی له‌وه كرد كه دوێنێ پله‌ی گه‌رما له ئانتالیا 44،8 پله‌ی سه‌دی بووه و، وتی: “پله‌کانی گه‌رمای مانگی حوزه‌یران یه‌كسانه به تێكڕای پله‌کانی گه‌ماری ساڵانیكی زۆر. به‌ڵام ئه‌و گه‌رمایه‌ی دوێنێ كه 45،4 پله‌ی سه‌دی بوو به‌رزترین پله‌کانی گه‌رمایه كه پێورابێت و، یەکی ته‌مووزی 2017 چووه مێژووه‌وه. ئه‌وانه رووداوانێكی گرنگن”.
ئوزتورك باسی له‌وه‌یش كرد كه پێشبینی ده‌كرێت پله‌کانی گه‌رمای ئەمڕۆ 10-12 پله له‌سه‌رووی پلەی ئاسایی وه‌رزیه‌وه بێت و 44 په‌لی سه‌دی بێت.
هاوكات ئۆزتورك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تێكڕای پله‌کانی گه‌رما له ئانتالیا له مانگی ته‌مووزدا، 34 پله‌ی سه‌دی بووه و، گوتی: “ئیستا پله‌کانی گه‌رما 10-12 پله له سه‌رووی پله‌کانی گه‌رمای ئاساییی وه‌رزیه‌وه. ئەمڕۆش به‌رزی پله‌کانی گه‌رما به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كه‌مده‌بێته‌وه”.