جێگری پارێزگاری هەڵەبجە :گاز پرۆمی ڕوسی شكستی هێناوە لەدەرهێنانی نەوت لە بلوكی هەڵەبجە

پاش چاوەڕوانیەكی زۆری هاوڵاتیانی سنورە بۆ دەرەنجامی گەڕان و پشكنینەكانی كۆمپانیایەك بۆ بەرهەم هێنانی نەوت لە سنورەكەدا جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت كۆمپانیایی گاز پرۆم شكستی هێناوە لەدەرهێنانی نەوت لە بلوكی هەڵەبجەدا .

كاوەی شێخ عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ كاروباری هونەری ڕایگەیاند : لە میانەی سەردانەكەیدا ولەكۆبونەوەمان لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە وەزیرە بەڕێزەكانی حكومەتی هەرێم كە پێك هاتبوون لە وەزیری خوێندنی باڵاو وەزیری شەهیدان و وەزیری تەندروستی و بریكاری وەزیری ناوخۆ و ژمارەیەك لە ڕاوێژكارە بەڕێزەكان و لە ئەنجامی پرسیارێكمان لە كاك قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەبارەت بە پرسی نەوت لە ناوچەكەدا پێی ڕاگەیاندین كە كۆمپانیایی گازپرۆم شكستی هێناوە لە بواری دەرهێنای نەوت دا.”

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕاشیگەیاند : جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتیشی” ئێمە هەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی بتوانین لە بلۆكی هەڵەبجەدا لەبواری وەبەرهێنان لە (غاز)دا وەبەرهێنان بكەین ، بۆیە ئەو وەڵامەمان وەك وەڵامێكی فەرمی وەرگرتوە كەلەمەولا كۆمپانیایی گاز پرۆم ئیشی وەبەرهێنانی نەوت لە بلۆكی هەڵەبجەو سنورە پارێزگای هەڵەبجەدا ناكات .”


كۆمپانیای گاز پرۆم كۆمپانیایەكی ڕوسیە و ماوەی چەند ساڵێكە بەمەبەستی گەڕان و پشكنین لە بورای بەرهەم هێنانی نەوتدا هاتۆتە سنورەكە و بە شێوەیەكی فەرمی تا ئێستا ئەنجامی پشكنینەكانی ڕانەگەیاندوە .
 
 
كوردیو