رێگاوبانه‌كانی هه‌رێم پێویستیان به پێنچ ملیار دۆلار هه‌یه و حكومه‌تیش له ته‌واوكردنی پرۆژه‌كاندا له‌رێگه‌ی قه‌رزی درێژخایه‌نه‌وه شكستدەهێنێت و بەهۆیەوە وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه گرێبه‌ستی ژماره‌یه‌ك پرۆژه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێم به‌رنامه‌ی هه‌بوه تا ساڵی (2018) ته‌واوی رێگا سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێم بكات به دو ساید و ته‌واوكردنی پرۆژه‌كانی رێگاوبانیش پێویستیان به پێنچ ملیار دۆلار هه‌یه، بەڵام له ئێستادا سەرەڕای نەبونی بودجە وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه (200) ملیۆن دۆلاری به‌ڵێنده‌ران قه‌رزداره.
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌كۆی (218) پرۆژه ته‌نها (56) پرۆژه‌یان ته‌واوكراون، ته‌واوكردنی (97) پرۆژه‌ی ستراتیژی رێگاوبان و نیشته‌جێكردن پێویستیان به یه‌ك ملیار و (400) ملیۆن دۆلار هه‌یه، ته‌واوكردنی ته‌واوی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه به‌شێكی كاره‌كانیان ته‌واو بوه پێویستی به دو تریلیۆن و (400) ملیار دیناره.
به‌پێی زانیاریه‌كان حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستی له‌بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه ههڵوهشاندوەتهوه و له‌ته‌واوكردنی پرۆژه‌كان له رێگه‌ی قه‌رزی درێژخایه‌نه‌وه شكستی هێناوه.
هاوکات حكومه‌تی هه‌رێم هیچ پلانێكی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌كان نیه و ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی سندوقی ناوچه زیانمه‌نده‌كانی ده‌ستی داعش ژماره‌یه‌ك پرۆژه له‌و ناوچانه جێبه‌جێ بكرێن، کە سندوقه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غدا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی و ئاسیایی و عه‌ره‌بی و ئه‌مەریكاوه پاره‌ی بۆ ته‌رخانكراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بریاره له ئاینده‌دا كۆنگره‌یه‌ك به‌ناوی كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زه‌ره‌رمه‌نده‌كان به‌رێوه‌بچێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانیش كۆمپانیا توركیه‌كان زیاتر له (90%) پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمیان له‌ژێر ده‌ستدا بوه، به‌ڵام دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی زۆرینه‌ی پرۆژه‌كانیان جێهێشتوه.
خراپی رێگاوبانه‌كانی هه‌رێم له كاتێكدایه به‌شێك له‌داهاتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بۆ چاككردن و پاراستنی رێگاوبانهكانه، به‌ڵام نه هاوڵاتیان و نه هاتوچۆش نازانن ئه‌و داهاته بۆكوێ ده‌چێت و بۆچی كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان نابینرێت.