بانکی ناوەندی سوریا بۆیەکەم جار وێنەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا دەخاتە سەر دراوی وڵاتەكهی، دوای ئهوهی چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەو بڕیارە درابوو بەڵام بەهۆی دۆخی ناوخۆی سوریاوە جێبەجێکردنەکەی دواخرابوو.
دورەید دورغام، پارێزگاری بانکی ناوەندی سوریی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا نمونەیەکی دراوی کاغەزی 2000 لیرەيی پیشاندا کە وێنەیەکی بەشار ئەسەدی لەسەرە.
دورغام رایگەیاند “ئەو دراوە نمونەیەکە لە چەند دراوێکی دیکە کە چەند ساڵێک پێشتر چاپكراوه بەڵام بڕیاری خستنە بازاڕی دواکەوتووە بەهۆی دۆخی شەڕ و گۆڕانکارییەکانی بەهای دراوەکە.”
بەشێوەیەکی گشتی بەهای لیرەی سوریی لە ساڵی 2011 و سەرەتای دەستپێکردنی ململانێ ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە بینییوە، بەشێوەیەک لەساڵی 2010 بڕی 47لیرە یەکسان بوو بەیەک دۆلار، بەڵام لە ئێستادا 500 لیرە دەکاتە یەک دۆلاری ئەمەریکی.
دراوە نوێیەکە کە وێنەی بەشار ئەسەدی لەسەرە، بەهاکەی نزیکەی 4 دۆلاری ئەمەریکییەو پارێزگاری بانکی ناوەندی سورییش دەڵێت “ئێستا کاتێکی گونجاوە” بۆ خستنە بازاڕی ئەو دراوە نوێیەو بڕیارە لە دیمەشق و چەند پارێزگایەکی دیکە کاری پێبکرێت.
پێشتر بەرزترین پارچە دراوی سوریی کاغەزی 1 هەزار لیرەیی بوو کە وێنەی حافز ئەسەدی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەی پێوەبوو، ئێستاش ئەو دراوە هەر وێنەی ئەسەدی باوکی لەسەرە بەڵام چیتر بەرزترین پارچە دراوی سوریا نییە.
سوریا له ساڵی 2011هوه كهوتووهته شهڕی ناوخۆیی وتائێستاش له زۆربهی ناوچهكانی ئهو وڵاته شهڕ لهنێوان گروپه جیا جیاكان و حكومهت بهردهوامه.
سوپای حكومهت بهشێك له ناوچهكانی سوریای بهدهستهوه ماوه، و گروپه چهكدارهكانی دیكه و هێزهكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چهند ناوچهیهكیان به دهستهوهیه.