نوره بیجاری ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئیئتیلافی عێراقیه هۆشداری دا له پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی بواری ئابووری و بازرگانی نێوان عێراق و توركیا،
ئاژانسی دهنگوباسی ئیخباریه له‌سه‌ر زاری بیجاری گواستۆته‌وه و بڵاویكرده‌وه، هه‌وڵدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی بچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی بواری ئابووری و بازرگانی نێوان عێراق و توركیا، زیان به ئابووری عێراق ده‌گه‌یه‌نێت،
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئابووری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تا ئێستاش عێراق پشتی به هاورده‌كردنی كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌لی خۆراكی به‌ستووه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی كه ئه‌مه‌ش به‌هۆی كارپێنهكردنی كارگه‌كانی پیشه‌سازی و كه‌م توانایی كۆمپانیای گشتی وڵات كه ناوخۆی وڵات پێویستی پێی هه‌یه و نابێت په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك به‌تایبه‌تی وڵاتانی دراوسێ بپچڕێندرێن.