دوو شاری عیراق یه‌كه‌م شوێن ده‌بن كه به‌بێ ڤیزا له‌ئێرانه‌وه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن، لەم بارەیەوە نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران زانیاری زیاتر ئاشكرا دەكات.
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی ئێرانی كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تاران پرسی نه‌مانی ڤیزایان بۆ گه‌شتكردن له‌نێوان هه‌ردولادا تاووتوێكرد، له‌ئێستادا به‌دواداچون بۆ ڕێكاره یاساییه‌كانی هه‌ڵگرتنی ڤیزا ده‌كرێت.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران بۆ میدیایەكی نزیك لە یەكێتی وتیشی: هه‌ڵگرتنی ڤیزا تائێستا له‌نێوان هه‌ردولادا نه‌بۆته بڕیار، به‌ڵام بە پێی زانیاریه‌كانی من، ده‌ست جێبه‌جێكردنی ڕێكاره یاساییه‌كانی كراوه، پێشبینیش ده‌كه‌م له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا بۆ گه‌شتكردنی هەردوو شاری نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ڤیزاكه هه‌ڵبگیرێت.
نازم ده‌باغ ئاشكراشیكرد، پرسی ڕیفراندۆم و گرتنه‌وه‌ی ئاو هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌بڕیاری هه‌ڵگرتنی ڤیزاوه نابێت له‌نێوان عیراق و ئێران‌دا.