وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت کە بەشێوەیەکی گشتی پارەی ساختە له ئێرانه‌وه دێتە هەرێمی کوردستان.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى باسی له‌وه كرد یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ى پار ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه نزیكه‌ى 60 هه‌زار دۆلارى ساخته بووه، هه‌روه‌ها له پاره‌ى عێراقییش تا نزیكی 10 ملیۆن دیناریان له جۆری 25 هه‌زاری بووه كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
وتیشی: ״زۆرجار زیاتر له سێ كه‌سن كه پێكه‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، كه‌متر له توركیاوه دێت، به‌ڵام له ئێرانه‌وه زۆرجار له ڕێی كۆڵبه‌رییه‌وه دێت و له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقیشه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ى بازگه‌كانى خواره‌وه وه‌ك پێویست نییه زیاتر دێته هه‌رێمه‌وه، بۆیه زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر دراوی ساخته ده‌ستگیرمان كردوون یان عه‌ره‌ب یان ئێرانین، زۆربه‌یان سزاكه‌یان پێنج ساڵه هه‌شه كه‌متره له‌و ماوه‌یه״.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسی پارێزگای سلێمانى ڕێنمایی هاووڵاتییانى كرد به‌وه‌ى هه‌ركات خانوو یان ئۆتۆمێل یان هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كیان به پاره‌یه‌كى زۆره‌وه كرد به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پاره‌كه بیانى بوو ئه‌وا پێویسته پاره‌كه له ئامێری كه‌شفكردنى دراو بده‌ن تاوه‌كو تووشی قۆڵبڕین و زیانى ماددیی زۆر نه‌بنه‌وه.