لە ساڵی رابردوودا بە هۆی کاری سیانە لە کێڵگە و وێستگەکانی غاز و راگرتنی بەرهەمهێنانی ئەو سوتەمەنیە، نرخەکەی گران دەبوو، بەڵام بۆ ئەو ساڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌وت و كانزاكانیش له‌پارێزگای سلێمانی دڵنیایی به‌هاوڵاتیان ده‌دات.
له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د حه‌سیب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگه‌یاندوە: “ساڵانی پێشوو كه‌مبونه‌وه‌ی غاز له‌بازاڕه‌كاندا ده‌بوه هۆی زیادبونی نرخه‌كه‌ی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌مساڵدا داوامان له‌كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی غاز كردوه بۆ حاڵه‌ته‌كانی كه‌مبونه‌وه‌ی غاز پاشه‌كه‌وت بكه‌ن”.
له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی باس لهوهدهكهن به‌هۆی كاری سیانه له‌ناو كێڵگه‌ی كۆڕمۆر بۆ ماوه‌یه‌ك كاری به‌رهه‌مهێنانی غاز ڕاده‌گیرێت، محه‌مه‌د حه‌سیب دڵنیایی به‌هاوڵاتیاندا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: “هه‌رچه‌نده تائێستا به‌ڕه‌سمی ئێمه ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه له‌كاری سیانه‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆڕمۆر، به‌ڵام بۆ هه‌رحاڵه‌تێكی له‌ناكاو ئاماده‌كاریمان كردوه‌و بڕی پێویست غاز پاشه‌كه‌وت كراوه‌و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌باره‌ی گرانبونی نرخی غاز له‌سلێمانی نییه”.