له‌ده‌یه‌ی 1970دا، ململانێیه‌كی توند كه‌وته نێوان خێزانێكی خاوه‌ن زێڕ‌و خێزانێكی خاوه‌ن نه‌وته‌وه، واته نێوان ئال رۆتشێلدو ئال رۆكفله‌ره‌وه، كه دو خێزانی گه‌وره سه‌رمایه‌دار بون له‌جیهاندا، سه‌ره‌نجام ئال رۆتشیلد كه خاوه‌نی زێڕ بون شكستیان هێنا له‌به‌رده‌م ئال رۆكفله‌ردا كه خاوه‌نی دۆلار‌و نه‌وت بون.
ریشه‌ی سیسته‌می دراوی نێوده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌روه‌ختی كۆتایهاتنی جه‌نگی دوه‌می جیهانی، ئه‌و ده‌مه‌ی جه‌نگ له‌كۆتایی نزیك ده‌بۆوه له1944دا، كۆنگره‌یه‌كی ئابوری به به‌شداری 44 ده‌وڵه‌ت له‌بریتۆن وودز به‌سترا. ئامانجی نهێنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌وه بو كه دۆلار بكه‌نه ئامڕازی سه‌ره‌كی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌بازرگانی جیهانی‌و له‌یه‌ده‌كی بانكه ناوه‌ندییه‌كانی وڵاتاندا. ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه، دو رێكخراوی جیهانیی وه‌ك بانكی نێوده‌وڵه‌تی‌و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیی كه بنكه‌كانیان له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان بو كرد به‌چاودێر به‌سه‌ر بانكه ناوه‌ندییه‌كانی وڵاتانه‌وه‌و بڕیاری ئه‌وه‌ش له‌م كۆنگره‌یه‌دا درا كه هه‌موو وڵاتان نرخی دراوه‌كانیان به‌دۆلار دیاریبكه‌ن جگه له‌ئه‌مه‌ریكا كه نرخی دراوه‌كه‌ی به‌زێڕ دیاریده‌كات.
له‌و رۆژگاره‌دا، دو خێزان رۆڵی گه‌وره‌یان له‌ئاڕاسته‌كردنی سیسته‌می دراوی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌گێڕا، كه یه‌كێكیان خاوه‌نی زۆربه‌ی زێڕی جیهان بو واته خێزانی رۆتشیلد. ئه‌وی دیكه‌شیان خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی نه‌وت‌و سه‌رمایه‌كه‌یان به‌دۆلار بو، واته خێزانی رۆكفله‌ر.
ئه‌م خێزانانه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گه‌وره‌بونیانه‌وه له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییاندا، تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌ت ببون‌و په‌یوه‌ندیه‌كی تۆكمه‌یان له‌گه‌ڵ پادشا‌و سه‌رۆك وه‌زیرو كاربه‌ده‌سته ده‌ستڕۆشتوه‌كاندا دروستكردبو، به‌جۆرێك كه لوید جۆرجی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ساڵی 1909 رایگه‌یاندبو “لۆرد ناتان رۆتشیلد به‌هێزترین پیاوی به‌ریتانیایه”. رۆزفلتی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكاش داد‌و سكاڵا ئه‌وه‌ی ده‌ربڕیبو كه “پێگه‌ی رۆكفله‌ر به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك گه‌وره‌یه وه‌ك حكومه‌تی سێبه‌ری لێهاتوه له‌پاڵ حكومه‌ته‌كه‌یدا”.
ئه‌م خێزانانه كه هه‌میشه دروشمیان ئه‌وه بوه “ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌روه‌ت‌و ساماندا له‌دانیشتن له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی گرنگتر‌و باشتره”، گه‌ره‌كیان بو سیسته‌می دراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌جۆرێك دابڕژێته‌وه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی‌و زیاتر كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه‌كه‌یان بكات.
ئال رۆتشیلد كه ئیمپراتۆری نه‌مسا نازناوی خانه‌دانی پێبه‌خشیبون، له‌دوای جه‌نگه‌كانی ناپلیۆن له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زێڕی ئه‌وروپایان له‌بانكه‌كانی خۆیاندا كۆكردبۆوه، كه سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بو. ژیرانه پاڵپشتی دارایی‌و قه‌رزیان ده‌به‌خشی به‌و وڵات‌و لایه‌نه شه‌ڕكه‌رانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی ده‌پاراستن، ئیمپراتۆریه‌تیه‌كی ئابوری ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یان پێكه‌وه نابو كه رۆڵیان له‌خستنی ئیمپراتۆریه‌ت‌و ده‌وڵه‌ته‌كاندا ده‌بینی.
خێزانی رۆتشیلد كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد سیسته‌می دراوی وڵاتان كار به”پێوه‌ری زێڕ” بكه‌ن، واته نرخی پاره‌كه‌یان له‌وه‌وه دیاریبكرێت كه چه‌ند پشتیان به‌زێڕ به‌ستوه‌و له‌كڕین‌و فرۆشتندا ببه‌سترێته‌وه به‌بڕێك زێڕی دیاریكراو‌و بتوانرێت ئه‌و پاره كاغه‌زه بكرێت به‌و بڕه زێڕه له‌كاتی گۆڕینه‌وه‌دا. له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا زۆربه‌ی وڵاتان كاریان به‌پێوه‌ری زێڕ ده‌كردو به‌پیرۆزییه‌وه له‌زێڕیان ده‌ڕوانی، ئه‌م وڵاتانه بۆ گه‌شه‌ی ئابورییان پێویستیان به‌ده‌ركردنی پاره‌ی كاغه‌ز بوو، ده‌ركردنی پاره‌ش به‌پێی ئه‌م رێسایه پێویستی به‌یه‌ده‌كی زێڕ بوو، كه زۆرجار ناچار بون قه‌رز له‌و بانكانه بكه‌ن خاوه‌نه‌كانیان خێزانی رۆتشیلد بون.
به‌ڵام له‌دوای جه‌نگی دوه‌می جیهانییه‌وه، كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆر یه‌ده‌كی زێڕ‌و هه‌موو پیشه‌سازییه گه‌وره‌كان له‌ئه‌مه‌ریكادا چڕ ببونه‌وه، خێزانی رۆكفله‌ر كاریان بۆ ئه‌وه ده‌كرد ئابوری دوای جه‌نگ له‌سه‌ر بنه‌مای دۆلار بنیاتبنرێت، كه خاوه‌نی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وت بون‌و به‌دۆلار ده‌یانفرۆشت‌و گه‌وره‌ترین پشكیان له‌یه‌ده‌كی بانكی فیدرالیدا هه‌بو. له‌دوای جه‌نگیشه‌وه وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوا به‌هۆی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه پێویستیان به‌دۆلاری زیاتر‌و یه‌ده‌گی بانكه‌كانیشیان كرد به‌دۆلار، كه چه‌ند خاوه‌نی دراوی نیشتمانی خۆیان بون، ئه‌وه‌نده‌ش بۆ پاڵپشتی دراوه‌كانیان خاوه‌نی دۆلار بوون، نرخی دراوه‌كانیشیان به‌رامبه‌ر به‌دۆلار دیاریده‌كرا‌و جیهان به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته ده‌ڕۆی كه كار به‌پێوه‌ری دۆلار‌و نه‌وت بكرێت.
له‌سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1970ه‌وه، ململانێیه‌كی توند له‌نێوان خێزانی خاوه‌ن زێڕ‌و خاوه‌ن نه‌وتدا رویدا واته له‌نێوان رۆتشێلدو ئال رۆكفله‌ردا، له1971دا سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا “ریچارد نیكسۆن” رایگه‌یاند كه چیتر دۆلار په‌یوه‌ندی به‌پێوه‌ری زێڕه‌وه نییه. پایزی 1973ش ده‌ركه‌وت خێزانه خاوه‌ن نه‌وته‌كان خه‌ریكه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر خێوانه خاوه‌ن زێڕه‌كاندا، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی كه‌مدا نرخی نه‌وتیان چوار هێنده به‌رز كرده‌وه.
به‌شێك له‌چاودێران پێیانوایه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا “هینری كه‌یسنجه‌ر” رۆڵێكی گرنگ‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بینیوه، كه راوێژكاری نافه‌رمی بنه‌ماڵه‌ی رۆكفله‌ر بوه.
ئه‌و چاودێرانه پێیانوایه هه‌رچه‌نده له‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتدا، به‌شێوه‌یه‌كی روكه‌ش رێگرتنی وڵاتانی ئۆپێك له‌فرۆشتنی نه‌وت به‌وڵاتانی ئه‌وروپا‌و رۆژئاوا به‌هۆی جه‌نگی ئۆكتۆبه‌ری 1973ی نێوان عه‌ره‌ب‌و ئیسرائیله‌وه كرا به‌بیانو، به‌ڵام كه‌یسنجه‌ر له‌پشت په‌رده‌وه كاری بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كردوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكانی خێزانی رۆكفله‌ر. كه ئه‌وكات كه‌یسنجه‌ر به‌ڵێنی له‌سعودیه‌و وڵاتانی كه‌نداو وه‌رگرتوه له‌به‌رامبه‌ر فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌یان به‌دۆلار، پڕ چه‌كیان بكات‌و رۆڵی سه‌ركردایه‌تییان له‌ناوچه‌كه‌دا پێبسپێرێت‌و به‌ڵێننامه‌ی پاراستنیانی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر مه‌ترسی‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌شدا بۆ مۆر كردون. له‌هه‌مانكاتیشدا كه‌یسنجه‌ر رازی كردون كه داهاتی نه‌وته‌كه‌یان بخه‌نه بانكه‌كانی رۆژئاوا‌و ئه‌مه‌ریكاوه، لێره‌شه‌وه دیارده‌ی “پترۆدۆلار” ده‌ستیپێده‌كات.
ساڵی 1976 له‌كۆنگره‌ی ئابوری بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌جامایكا، راگه‌یاندرا كه له‌سیتسه‌می دراوی نێوده‌وڵه‌تییدا پێوه‌ری زێڕ په‌یڕه‌و ناكرێت‌و دیاریكردنی نرخی نه‌وت ته‌نها به‌دۆلار ده‌بێت، به‌بڕوای چاودێران ئه‌مه ساته‌وه‌ختی جیاكردنه‌وه‌ی دۆلار له‌زێڕ‌و گرێدانی به‌پێوه‌ری زێڕی ره‌شه‌وه بوو. ساته‌وه‌ختی شكستهێنانی خێزانی رۆتشیلدی خاوه‌ن زێڕ بو له‌به‌رامبه‌ر خێزانی رۆكفله‌ری خاوه‌ن نه‌وت‌و دۆلاردا، كه كه‌یسنجه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خێزانی دوه‌میانی پاراست‌و له‌ڕێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه خواست له‌سه‌ر دۆلار زیاتر بو، بڕی یه‌ده‌كی دۆلار بڕی یه‌ده‌كی زێڕی تێپه‌ڕاند له‌بانكه‌كاندا.
به‌شێك له‌ئابوریناسان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵێك خێزانی ده‌وڵه‌مه‌ندو گه‌وره سه‌رمایه‌دار ته‌حه‌كوم به‌نرخی نه‌وت‌و زێڕ‌و هه‌موو بازاڕه‌وه ده‌كه‌ن له‌جیهاندا، كه زۆربه‌یان ئه‌مه‌ریكین، ته‌نانه‌ت له‌دیدی ئه‌وانه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی به‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، یه‌كسان ده‌كه‌ن به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی دۆلار به‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی جیهاندا، روسیاش به‌نمونه ده‌هێننه‌وه، كه له‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا پاش هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كار گه‌یشت به‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی ماركێت‌و شوێنه بازرگانیه‌كاندا ته‌نها مامه‌ڵه به‌دۆلاره‌وه ده‌كرا زیاتر له‌رۆبڵ، چه‌په‌كانی روسیا پێیانوابو كه تا هاتنه سه‌ر كاری پوتین روسیا كرابو به‌كۆنیالییه‌كی دارایی ئه‌مه‌ریكی.
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی دیدی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌وه كه‌وا ده‌زانن ته‌نها ئاڵا‌و سرودو دروشم ره‌مزی سه‌روه‌ری نیشتمانیی گه‌ل‌و وڵاتێكن، زۆرێك له‌ئابوریناسان پێیانوایه سیمبول‌و ره‌مزی سه‌ره‌كی سه‌روه‌ری نیشتمانی دراو‌و سیسته‌می دراوی نیشتمانییه، پێوه‌ریش ئه‌وه‌یه رێژه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و دراو نیشتمانییه له‌وڵاتێكدا چه‌نده.
جۆن رۆكفله‌ر
یه‌كێكن، له‌خێزانه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان، دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی جۆن رۆكفله‌ره كه به‌باوكی پیشه‌سازیی نه‌وت داده‌نرێت.
جۆن رۆكفله‌ر ساڵی 1870 كۆمپانیای “ستاندارد ئۆیه‌ل”ی دامه‌زراند‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی 90%ی پیشه‌سازیی پاڵاوتنی نه‌وت له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا كۆنترۆڵ.
ساڵی 1911، ستاندارد ئۆیه‌ل هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و دابه‌شبو به‌سه‌ر زیاتر له 30 كۆمپانیادا كه به‌بڕبڕه‌ی پشتی پیشه‌سازی نه‌وت داده‌نرێن له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا، وه‌ك ئیكسۆن مۆبیل‌و شیفرۆن كونوكو فلیبس كه سێ كۆمپانیا هه‌ره گه‌وره‌كه‌ی نه‌وتن له‌ئێستادا.
جۆن رۆكفله‌ر به‌گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌دار داده‌نرێت له‌مێژوی ئه‌مه‌ریكا‌و جیهانیشدا، به‌پێی گۆڤاری فۆربس له‌كاتی كۆچی دواییدا ساڵی 1937، سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌ی به 336 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده كراوه، له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی ئه‌و رۆژگاره سه‌روه‌ته‌كه‌ی 90 ملیار زیاتری تێنه‌په‌ڕاندوه.
جۆن رۆكفله‌ر له‌سێپته‌مبه‌ری 1916دا به به‌ده‌ستهێنانی 1 ملیار دۆلار، وه‌ك یه‌كه‌مین ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی پێده‌كرێت.
خێزانی رۆكفله‌ری خاوه‌نی زۆربه‌ی پشكه‌كانی بانكی فیدارالی ئه‌مه‌ریكین‌و مافی چاپكردنی دۆلاریان پێدراوه، جگه له‌چالاكییان له‌پیشه‌سازی نه‌وتدا، له‌پیشه‌سازی جگه‌ره‌و چالاكی بۆرسه‌شدا باڵاده‌ستن، به‌تایبه‌تی له‌بۆرسه‌ی وال ستریتدا.
خێزانی رۆكفله‌ر تا ئێستاش یه‌كێكن له‌خێزانه كارا‌و كاریگه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا‌و جیهان كه له‌بواره‌كانی پیشه‌سازی‌و سیاسه‌ت‌و بانكداریدا كارامه‌و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه‌ن.
مایر ئه‌مشیل رۆتشێلد
بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌بنه‌چه جوله‌كه‌ی ئه‌ڵمانیین، رۆتشیلد به‌مانای “قه‌ڵغانی سور” دێت، وه‌ك ئاماژه‌دان به‌و قه‌ڵغانه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌رگای كۆشكی دامه‌زرێنه‌ری بنه‌ماڵه‌كه له‌فرانكفۆرت له‌سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا نه‌خشێندرابو.
ریشه‌ی ئه‌م خێزانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بازرگانێكی دراوه كۆنه‌كان به‌ناوی مایر ئه‌مشیل رۆتشێلد، كه ساڵی 1821 پاش رێكخستنی خێزانه‌كه‌ی‌و راهێنانیان له‌سه‌ر هونه‌ری بانكداری، پێنج كوڕه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پێنج سه‌نته‌ری بازرگانی هه‌ره سه‌ره‌كی ئه‌و رۆژگاره‌ی جیهان كرد، كه فرانكفۆرت‌و له‌نده‌ن‌و پاریس‌و ناپۆلی‌و ڤێنا بون تا بانكی تیادابمه‌زرێنن، له‌م رێگه‌یه‌وه مایر دامه‌زراوه‌یه‌كی دارایی گه‌وره‌ی دامه‌زراند كه په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ ئه‌م لقانه‌ی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ست به‌مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری به‌خێرایی‌و گواستنه‌وه‌ی شاره‌زایی به‌مه‌به‌ستی مسۆگه‌ركردنی زۆرترین سودو قازانج.
خێزانی رۆتشیلد به‌درێژایی سه‌ده‌ی هه‌ژده به‌هۆی چالاكی بانكداریی‌و كۆكردنه‌وه‌ی زێڕه‌وه به‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزانی جیهان هه‌ژمار كراوه، كه هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن خاوه‌نی نیوه‌ی زێڕ‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی جیهان بون.
خێزانی رۆتشێلد كه له‌باوباپیرانه‌وه ته‌حه‌كومییان به‌نرخی زێڕ ده‌كرد، به‌وپه‌ڕی كارامه‌ییه‌وه كاری بانكدارییان كرد‌و بونه خاوه‌نی زۆربه‌ی بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و چه‌ندین كۆمپانیای گه‌وره‌یان له‌بواری جۆراوجۆردا دامه‌زران.
ئه‌م خێزانه رۆڵی كارایان له‌راكێشانی هێڵی ئاسن له‌به‌ریتانیا‌و پاشان له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا‌و زۆربه‌ی جیهاندا بنیوه، خاوه‌نی كه‌ناڵی CNNن.
ئا: رێژه‌ن سه‌ردار – گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی