وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پلانی كۆتایی هێنان به هاورده‌كردنی ده‌رمان به‌شێوه‌ی قاچاخ داده‌نێت و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڵ بازگه‌كان رێككه‌وتووین كۆتایی به‌و دیارده‌یه بهێنین.
د.ئارام محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ، سه‌رپه‌رشتیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێنان و كۆنترۆڵی ده‌رمان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یاند: له‌ئێستادا (97%)ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێت، به‌فه‌رمی له خاڵه سنوورییه‌كان و له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه داخڵی هه‌رێم ده‌بێت و پشكنینی ته‌واوی بۆ ده‌كرێت.
وتیشی: به‌ڵام به‌شێكی كه‌می به‌ڕێگه‌ی قاچاخ دێت و بۆ بنبڕكردنی ئه‌و حاڵه‌ته‌ش، كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ لێپرسراوی سه‌رجه‌م بازگه‌كان كردووه، تا ڕێگری له‌ده‌رمانی نایاسایی بكه‌ین، ئه‌وانیش به‌ڵێنی تۆكمه‌كردنی بازگه‌كانیان داوه.
سه‌رپه‌رشتیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێنان و كۆنترۆڵی ده‌رمان ڕه‌تیكرده‌وه، بتوانرێت به‌ته‌واوی ده‌رمانی نایاسایی به‌و جۆره‌ی هه‌یه كۆنترۆڵ بكرێت، وتیشی:” ده‌بێت دامه‌زراوه‌ی هێنان و هاورده‌كردنی ده‌رمانی ته‌ندروستی دابمه‌زرێنین، ئه‌وه‌ش پرۆژه‌كه‌مان ئاماده‌یه‌و له‌ژێر دیراسهكردندایه، به‌پێی پرۆژه‌كه‌ش دامه‌زراوه‌یه‌كی تێكه‌ڵ له‌نێوان كه‌رتی حكومی و كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیاكان دروستده‌كرێت، ئامانجیش له‌و كاره هه‌رزانكردنی نرخی ده‌رمان و ڕێگریكردنه له‌هاورده‌كردنی نایاسایی”.
د. ئارام محه‌مه‌د لهپهیامێكیشدا داوای له‌هاوڵاتیان كرد، ئه‌و ده‌رمانانه بكڕن كه كه‌پسی كوالێتی كۆنترۆڵیان پێوه‌یه‌و وتی:” تا ده‌كرێت خۆتان له‌و ده‌رمانانه بپارێزن كه كهپسیان پێوه نییه”.