ئه‌و خانمه‌ نووسه‌رانه‌ی‌ زۆرترین داهاتیان هه‌یه‌

گۆڤاری‌ فۆربیس ومێن: لیستێكی‌ به‌ناوی‌ ئه‌و خانمه‌ نووسه‌رانه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ نووسینه‌كانیانه‌وه‌ زۆرترین پاره‌یان ده‌ستكه‌وتووه‌ له‌ ساڵی‌ رابردوودا.

به‌گوێره‌ی‌ ریزبه‌ندی‌ گۆڤاره‌كه‌ خانمه‌ نووسه‌ری‌ بریتانی‌ جوان رۆلینگ نووسه‌ری‌ زنجیره‌ چیرۆكی‌ هاری‌ پۆرته‌ری‌ به‌ناوبانگ له‌ پێشه‌نگی‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌‌و له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌مدا ناوی‌ هاتووه‌. كه‌ به‌هۆی‌ به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه‌ كه‌ گرنگترینیان (هاری‌ پۆرته‌ر‌و منداڵه‌ نه‌فره‌ت لێكراوه‌كه‌) بوو، بڕی‌ 19 ملیۆن دۆلاری‌ ده‌ستكه‌وتووه‌.

له‌ ریزبه‌ندی‌ دووهه‌میشدا خانه‌مه‌ رۆماننووسی‌ ئه‌مریكی‌ نورا رۆبێرتس هاتووه‌، كه‌ به‌ به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی‌ (دڵه‌ ئێرله‌ندییه‌كان) و (گوڵی‌ شین) به‌ناوبانگه‌، له‌ رێی‌ به‌رهه‌مه‌كانیه‌وه‌ ته‌نیا له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵدا 15 ملیۆن دۆلاری‌ ده‌ستكه‌وتووه‌.

خانمه‌ رۆماننووسی‌ ئه‌مریكی‌ دانیال ستیل، نووسه‌ری‌ رۆمانه‌كانی‌ (ئه‌لبومی‌ خێزان) و (هاوڕێی‌ هه‌میشه‌یی‌) و (نهێنییه‌كان) پله‌ی‌ سێیه‌می‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌ی‌ گرتووه‌ كه‌ بڕی‌ 14 ملیۆن دۆلار ده‌سته‌كه‌وتی‌ بووه‌.

هه‌ر له‌و ریزبه‌ندییه‌دا ناوی‌ هه‌ریه‌ك له‌ خانمانی‌ نووسه‌ر كایریكا جه‌یمس، خاوه‌ن داهاتی‌ نزیكه‌ی‌ 14 ملیۆن دۆلار, پاولا گۆكنیز خاوه‌ن داهاتی‌ زیاتر له‌ 10 ملیۆن دۆلار، راشیل راسل خاوه‌ن داهاتی‌ 8.5 ملیۆن دۆلار هاتووه‌.