وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه، له‌به‌ر هۆكاری سه‌روه‌ری و مرۆیی بڕی سوته‌مه‌نی هه‌رێمی كوردسان كه‌مناكاته‌وه. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت حكومه‌تی هه‌رێم راده‌ستكردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی به حكومه‌تی عێراقی راگرت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه، كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرابكرێت به (تۆڕی میدیای عێراقی)ی راگه‌یاند: پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی وڵات‌دا په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵێك رێكاری سه‌روه‌ری و سیاسه‌تی حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه.
وتیشی: بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به راگرتنی راده‌ستكردنه‌وه‌ی بڕی نه‌وتی ده‌رهێنراو له هه‌رێم كه 200 هه‌زار به‌رمیله، زیان له ئابوری نیشتیمانی ده‌دات و سیاسه‌تی هه‌نارده‌نی تێكده‌دات، وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌رده‌وامه له‌وه‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی رادهستناكرێتهوه وه‌ك قه‌رز له‌سه‌ر هه‌رێم تۆماربكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هۆكاری نه‌بڕینی سوته‌مه‌نی هه‌رێمی گه‌ڕانده‌وه بۆ هۆكاری سه‌روه‌ری و مرۆیی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: ئه‌وه مانای وانیه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێوشوێنی پێویست بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی عێراقی نه‌گرنه‌به‌ر.