نزیكه‌ی 50 هه‌زار گه‌شتیاری ناوخۆیی روویانكردۆته ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگای سلێمانی، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانیش ده‌ڵێت”ئاماری گه‌شتیارانی سلێمانی له هه‌ولێر و دهۆك زیاتره”.
خاوه‌ن هوتێل و میوانخانه‌كانیش بازاڕیان بووژاوه‌ته‌وه هه‌موو ژووره‌كانیان پربوون له گه‌شتیار، هاوكات به‌هۆی زۆری ژماره‌ی گه‌شتیاره‌وه، به‌شێكی زۆر له گه‌شتیاران به ئه‌سته‌م شوێنی مانه‌وه‌یان ده‌ستكه‌وتوه.
خاوه‌ن هوتیلهكان ده‌ڵێن “گه‌شتیارانی ناوه‌رست و خواروی عێراق پێمان ده‌ڵێن ئێمه زۆر حه‌ز ده‌كه‌ین سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ین له‌م شاره زۆر خۆشحاڵ و ئاسوده‌ین”.
كۆمپانیا گه‌شتیاریه‌كان رۆڵی باشیان هه‌بووه له‌هێنانی گه‌شتیاران بۆ سلێمانی و دابینكردنی شوێنی مانه‌وه بۆیان، ئه‌و گه‌شتیارانه‌شی سه‌ردانی سلێمانی و سه‌یرانگاكان و هاوینهههوارهكانیان كردوه سه‌رسام و دڵخۆشن به‌سروشتی جوان و دڵگیری سلێمانی و باسیش له‌وه ده‌كه‌ن جاری تریش سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی “رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیار بۆ سلێمانی له‌هه‌ولێر و دهۆك زیاتره، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن تاكۆتایی هه‌فته ژماره‌ی هاتنی گه‌شتیاران بۆ 60 هه‌زار به‌رزبێته‌وه”.
له‌شاری سلێمانی 60 هوتێل و 85 مۆتیل هه‌یه كه‌سه‌رجه‌میان له‌رۆژانی جه‌ژندا به‌رووی گه‌شتیاراندا كراوه بوون.