له ماوه‌ى ڕابردوودا دابه‌زینى نرخى خه‌یار ڕێژه‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد، به‌راورد به‌و خۆراكانه‌ى دیكه‌ى له بازاڕدان و هاووڵاتییان ڕۆژانه به‌كارى ده‌هێنن، به جۆرێك چوار كیلۆى به هه‌زار دینار بوو، ئه‌مه‌ش به‌شێك له شاره‌زایانى بوارى كشتوكاڵیی به نه‌بوونى پلانى داده‌نێن سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانى به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان.
ئازاد ئه‌حمه‌د 47 ساڵ، دوكاندارێكه كارى فرۆشتنى سه‌وزه و میوه‌یه، ده‌ڵێت: ״خه‌یار به‌رهه‌مێكى ناسكه و زوو پێ ده‌گات، زۆریش له جووتیاران له یه‌ك كاتدا به‌رهه‌مى ده‌هێنن، خه‌یار وه‌ك ته‌ماته نییه به خاوی و به كوڵای بخورێ، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ ناو زه‌ڵاته‌یه و ئه‌مه‌ش وای كردووه له عه‌لوه‌كان نرخه‌كانى هه‌رزان بێت به جۆریك یه‌ك كیلۆ به 250 دینار بێت״.
زۆرجار نه‌بوونى هه‌مه‌جۆریی به‌رهه‌مه‌كان، ده‌بێته ڕه‌خنه بۆ سه‌ر حكوومه‌ت، به نه‌بوونى پلان و چاودێریكردن داده‌نرێت، ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌شێك له شاره‌زایانى كشتوكاڵی ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن.
كاوه نادر قادر شاره‌زا و ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی ڕاگه‌یاند، پلانه‌كانى كشتوكاڵ له هه‌رێمى كوردستان به گوێره‌ى به‌رنامه و پلان به‌ڕێوه ناچێت، زۆرجار ده‌توانرێت سوود له زه‌وى وه‌ربگیرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌ندین جۆر، كه‌چى بۆ یه‌ك جۆر به‌كار ده‌هێنرێت، له‌و نێوه‌نده‌ش وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ هۆشداری و ڕێنمایی پێویست ناداته جووتیاران چۆن كار بكه‌ن״.
وتیشی: ״جووتیاره‌كانى كوردستان به‌شی زۆریان ڕوویان له یه‌ك بابه‌تی كشتوكاڵی كردووه و ئێستاش له‌سه‌ری به‌رده‌وامن و له‌نێویان بووەته كو‌لتوورێك، بۆ نموونه ته‌ماته و خه‌یار یان گه‌نم و جۆ، ئه‌مه له كاتێكدا ده‌كرێ جۆره به‌رهه‌مێكى تر به‌رهه‌م بێنن، بۆ ئه‌وه‌ى له ڕووی ئابوورییه‌وه قازانج بكه‌ن و ئه‌وه‌نده‌ش زۆر نه‌بێت له بازاڕه‌كان نرخى خۆی نه‌كاته‌وه كه دواجار جووتیاران خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن״.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كشتوكاڵ پێشی وا بوو، كشتوكاڵ له وڵاتان وه‌ك ئاسایشى خۆراك سه‌یر ده‌كرێت و حكوومه‌ت به گرنگییه‌وه لێى ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌مه‌ش به هه‌موو جۆرێك هاوكاریی جووتیارانی ده‌كات، به‌ڵام له كوردستان ته‌نیا له ڕووى چاندن و به‌رهه‌مهێنان سه‌یر ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى له ڕووى ئابوورییه‌وه به‌رنامه‌ى بۆ دابنرێت״.
حكوومه‌ت پلانى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئاگادارى كاروبارى جووتیارن بێت له به‌رهه‌مهێناندا، به‌ڵام جێبه‌جێى ناكات له‌به‌ر قه‌یرانى دارایی، جووتیاران خۆشیان هه‌ماهه‌نگییان له نێواندا نییه له باره‌ى ئه‌وه‌ى چى به‌رهه‌مێك ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه.
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ی گشتیى پلان له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵی هه‌رێم ڕاگه‌یاند: ״به‌ڵێ ئه‌وه ڕاسته جووتیارانى كوردستان زۆرجار كار له‌سه‌ر چاندنى یه‌ك به‌رهه‌م ده‌كه‌ن و دواجار ڕێژه‌كه‌ى زۆر ده‌بێت و نرخ ناكات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، جووتیاران چه‌ترێكیان نییه تێیدا كۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری یه‌كتر بن یه‌ك جۆر بابه‌ت به‌رهه‌م نه‌هێنن.״
له باره‌ى زۆریی به‌رهه‌می خه‌یار له كوردستان وتى: ״هۆكاری زۆربوونى ئه‌و به‌رهه‌مه وه‌ك باسم كرد، جگه له‌وه‌ى له یه‌ك كاتدا له زۆربه‌ى ناوچه‌كاندا ده‌چێنرێت، له لایه‌كى تر خه‌یار خۆی زوو پێ ده‌گات، ته‌نانه‌ت له چل بۆ په‌نجا ڕۆژ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش به‌راورد به به‌رهه‌مه‌كانى تر كه چه‌ند مانگیان پێویسته كاتێكى كه‌مه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بواره ڕێك بخه‌یه‌ن و به‌رهه‌مه‌كان به هاوسه‌نگى بچێته بازاڕەوە، ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌رنامه و پلانمان هه‌یه، به‌ڵام به هۆی قه‌یرانى دارایی و نه‌بوونى بودجه‌وە كاتى جێبه‌جێكردنى دیار نییه״.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: ״ڕێگایه‌كى تر بۆ ڕاگرتنى هاوسه‌نگى له نێوان پێویستیى ناوخۆ و به‌ركارهێنانى له لایه‌ن هاووڵاتییان، هه‌نارده‌كردنى به‌رهه‌مه‌كانه به تایبه‌تى خه‌یار بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، به‌ڵام ئه‌و بواره ئاسته‌نگی زۆری هه‌یه، وڵاتانى دراوسێ ئاسانكاری ناكه‌ن، هه‌روه‌ها ئێمه سنوورێكى ئاویمان نییه، به ڕێگاكانى تر خه‌رجییه‌كى زۆری پێویسته تاكو هه‌نارده‌ى ده‌كه‌یت، بۆیه باشترین ڕێگا بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانمان باشووری عێراق و شارى موسڵه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵمان داوه״.