به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌گرام كه له ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركراون ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
به پێی ماڵپه‌ڕی jamaran.irی سه‌ربه خانه‌واده‌ی خومه‌ینی، عه‌لی موجته‌هیدزاده پارێزه‌ری دوو له به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌گرام كه پێش نزیكه‌ی سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیركراون، ئاماژه‌ی به‌وه كرد چوار به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌گرام ده‌ستیان به مانگرتن كردووه.
وتیشی: “تا ئه‌مڕۆ نه‌متوانیوه چاوم به بریكارهكانم بكه‌وێت، هیچ زانیاریم نییه له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستیان. به‌ڵام خانه‌واده‌كانیان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بریكارهكانم ده‌ستیان به مانگرتن كردووه”.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی “كلمه” كه به نزیكی له ریفۆرمخوازان ناسراوه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شه‌ش كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌گرام نیما كهشڤهری، سه‌عید نه‌قدی، سوبحان جافه‌ری تاش، محه‌مه‌د جه‌واز جه‌مشیدی، موجته‌با باكری و عه‌لی ئه‌حمه‌دنیا كه له ماڵدا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه.
ته‌له‌گرام له‌ناو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا له ئێران زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه.
به هۆی ئه‌وه‌ی له ئێران رێگری ده‌كرێت له به‌كارهێنانی فه‌یسبووك و تویته‌ر، لەسەدا 55ی ئه‌وانه‌ی ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن ته‌له‌گرام به‌كارده‌هێنن و، لەسەدا 23یان ئینستاگرام.