توركیا به‌نیازه له‌ڕێگای په‌ره‌پێدانی هه‌ردوو كێڵگه‌ی غازی میران و بنه‌باوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه “كاریگه‌ریی بخاته‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی و ئابووری هه‌رێم”.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی فاینانشڵ تایمز، له‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای گینێڵ ئینێرجی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ توركیا دوای ئه‌وه‌ی تۆنی هه‌یوارد، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كۆمپانیاكه و نات رۆسچیڵد، سه‌رمایه‌داری به‌ریتانی كه هێشتا خاوه‌نی له‌سه‌دا 8ی پشكه‌كانه، له بۆردی كۆمپانیاكه ڕۆیشتوون.
ڕونیشیكردووه‌ته‌وه ئه‌م گۆڕانكارییانه له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكه‌دا، كه نه‌وتی خاوی هه‌رێم له‌رێگای توركیاوه به‌بۆری هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كات، هاوكاته له‌گه‌ڵ باشتربوونی ڕه‌وشی كاركردنی كۆمپانیاكه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت و پێدانی شایسته داراییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامتر له‌جاران.
به‌پێی راپۆرته‌كه، ئێستا گینێڵ ئینێرجی له‌گه‌ڵ چه‌ندین وه‌به‌رهێنه‌ری ئاینده‌ییدا له گفتوگۆدایه له‌وانه‌ش كۆمپانیای (TEC) كه كۆمپانیایه‌كی ووزه‌یه و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی كێڵگه غازییه‌كانی میران و بنه‌باوی هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌پێبده‌ن.
موراد ئۆزگوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گینێڵ ئینێرجی ڕایگه‌یاندووه ” توركیا قازانجێكی ستراتیژی له پرۆژه‌كه‌دا هه‌یه. ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاوازه‌وه غازی سروشتیان ده‌ستبكه‌وێت و( باكووری عێراق) نزیكترین و هه‌رزانترین بژارده‌یه، له‌ڕووی سیاسیشه‌وه بژارده ڕاسته‌كه‌یه”.
كۆمپانیای گینێڵ ئینێرجی شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌رمایه‌دارێكی به‌ریتانی و توركییه‌وه دروستكرا. كۆمپانیاكه به‌هۆی دابه‌زینی به‌های پشكه‌كانییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، ئێستا چاوی له‌سه‌ر هه‌ردوو كێڵگه‌ی میران و بنه‌باوییه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی خۆی.
سه‌رمایه‌ی كۆمپانیاكه له ساڵی 2014 دا گه‌یشته 3.1 ملیار پاوه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كێڵگه‌ی ته‌قته‌ق و هاتنی داعش و دروستبوونی قه‌یرانێكی دارایی له هه‌رێمی كوردستان، ئاستی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیاكه و به‌های پشكه‌كانی دابه‌زی.
توركیا له‌نزیكه‌وه چاودێری ڕه‌وشی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كردووه چونكه له‌سه‌دا 23 ی پشكه‌كانی كۆمپانیاكه له‌لایه‌ن محه‌مه‌ت ئه‌مین كارامێهمێت، ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی توركیا‌و خاوه‌نی كۆمپانیای چوكورۆڤا-ه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت.
هه‌روه‌هاتوركیا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی به‌هێزی له گرنگی ئابووری گینێل له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، و توركیا ده‌یه‌وێت سه‌قامگیری له‌هه‌رێمدا په‌ره‌پێبدات.
به‌وته‌ی ئۆزگوڵ، په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كه سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت و له‌سه‌ره‌تادا توانای به‌رهه‌مهێنانی چوار ملیار مه‌تری سێجا غازی هه‌یه له ساڵێكدا و چاوه‌ڕوانده‌كرێت دواجار به‌رهه‌مهێنانی بگاته 10 ملیار مه‌تری سێجا، كه ئه‌وه‌ش زیاتره له پێنج یه‌كی كۆی به‌كارهێنانی ساڵانه‌ی ئێستای غازی توركیا.
بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئامانجانه پێویسته گینێڵ چه‌ندین هاوبه‌شی خاوه‌ن توانای دارایی زۆر بدۆزێته‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كان و دروستكردنی بۆری بۆ گواستنه‌وه‌ی غاز بۆ سنووری توركیا.
به‌پێی خه‌مڵاندنی سۆهبه‌ت كاربوز، شرۆڤه‌كاری نه‌وت و غاز، پرۆژه‌كه نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلاری تێده‌چێت. به‌ڵام شوان زولێل، شرۆڤه‌كارێكی ئابووری دیكه، پێی وایه ڕه‌نگه پرۆژه‌كه تێچوونه‌كه‌ی زیاتر بێت به‌هۆی كێشه جیۆلۆجییه‌كان و سروشتی غازه‌كه كه‌پێویستی به پاڵاوته‌ی زیاترهه‌یه .
“گێنێڵ پێویستی به نرخێكی به‌رزی غاز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زامنی تێچوونی وه‌به‌رهێنانه‌كانی بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر غازه‌كه هه‌رزان بێت ئه‌وا پرۆژه‌كه ته‌نها بۆ توركیا به‌كه‌ڵك دێت.” شوان زوڵاڵ وای وتووه.
ئۆزگوڵ جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه ئێستا دیالۆگ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له “كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه زۆر به‌هێزه‌كا”دا به‌رده‌وامه له‌وانه كۆمپانیای (TEC) بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه و ئامانجیان ئه‌وه‌یه هه‌تا كۆتایی ئه‌مساڵ رێكه‌وتنێك له‌وباره‌وه واژۆبكرێت.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی فاینانشڵ تایمز، به‌ڵام ئه‌گه‌ره‌كانی په‌ره‌پێدانی كێڵگه غازییه‌كان به‌هۆی بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا ئاڵۆزی تێكه‌وتووه. توركیا پێشتر ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی به ” هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره” وه‌سفكردبوو چونكه ده‌ترسێت ریفراندۆمه‌كه هیواكانی جودایخوازی له‌ناو كوردانی باكووردا گه‌شه‌پێبدات.
هه‌ندێك له شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن ناكۆكی له‌سه‌ر ریفراندۆمی هه‌رێم ڕه‌نگه وابكات پشتگیری توركیا بۆ پرۆژه‌كه‌ی گینێڵ سه‌ختتربێت، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن ڕه‌نگه توركیا ئه‌و هه‌له‌بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی “ده‌سه‌ڵاتی ئابووری زیاتر به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌ویش له‌ڕێگای سپۆنسه‌ری داراییه‌وه”.
ماسیۆ بریزا، باڵیۆزی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌زه‌ربایجان و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ووزه‌ی توركاش، ده‌ڵێت ” كاردانه‌وه له ئه‌نكه‌ره سه‌باره‌ت به ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم بریتیه له‌نائومێدی و نیگه‌رانی، به‌ڵام توركیا هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌مه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بگۆڕن. توركه‌كان هیچ نین ئه‌گه‌ر خۆیان نه‌گونجێنن.”
له‌نێوه‌ندی چه‌ندین ده‌نگۆی نه‌سه‌لمێنراوی به‌رژه‌وه‌ندی چین و ڕوسیا له‌كۆمپانیی گینێڵ ئینێرجی-دا، ئاماژه‌یه‌كه بۆ به‌های ستراتیژی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له‌هه‌رێمی كوردستاندا كه چه‌ندین ململانێی جیۆپۆلۆتیكی له‌سه‌ره. هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن كه ڕه‌نگه كۆمپانیاكانی ده‌وڵه‌تی توركیابیانه‌وێت كۆنترۆڵی كۆمپانیاكه بكه‌ن ئه‌وه‌ش وه‌كو به‌شێك بۆ په‌ره‌پێدان كێڵگه‌كانی میران و بنه‌باوی.
كێڵگه‌ی میران ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای پارێزگای سلێمانی و به‌پێی داتاكانی گینێڵ ئینێرجی كێڵگه‌كه 4.3 تریلیۆن پێی سێجا غازی سروشتی خاوی تێدایه.
هه‌روه‌ها كێڵگه‌ی بنه‌باوی ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای سلێمانی و به‌پێی داتاكانی گینێڵ ئینێرجی كێڵگه‌كه 7.1 تریلیۆن پێی سێجا غازی سروشتی خاوی تێدایه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی بڕی 200 تریلیۆن پێ سێجا (5.7 ترلیۆن مه‌تر سێجا) یه‌ده‌گی غازی سروشتی هه‌یه، كه بریتیه له 3% ی تێكڕای یه‌ده‌گی جیهان. ئه‌مه‌ش رۆڵێكی گرنگ ده‌دات به پێگه‌ی كوردستان له بازاڕه هه‌رێمیه‌كانی غازدا.