سلێمانی پێشوازی لە (20) هەزار گەشتیار دەکات

لەماوەی سێ رۆژدا نزیکەی (20) هەزار گەشتیار رویان لەشاری سلێمانی کردوە و بەراورد بە ساڵی رابردو ژمارەی گەشتیاران زیادی کردوە.

ئارام شوانی‌، وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گه‌شتوگوزاری‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند؛ له‌ماوه‌ی‌ سێ رۆژدا (19) هه‌زار و (716) گه‌شتیار رویان له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كردوه و به‌راورد به‌ ساڵی‌ پار رێژه‌ی‌ گه‌شتیار زیادی‌ كردوه.

وتیشی‌: بۆ پێشوازی کردن لە گەشتیاران ئاماده‌كاری‌ ته‌واویان كردوه ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ مۆڵ و هۆتێل و خواردنگه‌كانیان ناچار كراون كه‌ له‌ رۆژانی‌ جه‌ژندا شوێنه‌كانیان كراوه‌بێت.