سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌میانی به‌شداریكردنی له چالاكییه‌كدا كه له شاری سیدار راپیدسی ویلایه‌تی ئایۆوا به‌ڕێوه‌چوو، گڵۆپی سه‌وزی بۆ به‌شداریی ملیاردێره‌كان له كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یدا هه‌ڵكرد.
تره‌مپ رایگه‌یاند كه پرسیاری ئاراسته ده‌كرێت بۆچی به‌ڕێوه‌بردنی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی به ده‌وڵه‌مه‌ندان سپاردووه و وه‌ك وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره هه‌میشه ده‌ڵێت،”كاتێك ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ده‌كه‌وێت، پێكهاته‌كه‌ی ئه‌مه‌یه”.
تره‌مپ به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانیدا “مرۆڤه ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاره‌كان هه‌موویانم خۆشده‌وێت، به‌ڵام به‌تایبه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی پێگه ئابوورییه‌كاندا مرۆڤی هه‌ژارم ناوێت. ئایا ئه‌مه به‌لاتانه‌وه ژیرانه نییه؟ ئه‌گه‌ر پێداگری بكه‌ن ده‌توانم ئه‌مه بگۆڕم، به‌ڵام من ئه‌مه‌م زیاتر به‌دڵه”.
تره‌مپ رایگه‌یاند كه گاری كۆن له‌پێناو بوون به راوێژكاری ئابووریی كۆشكی سپی ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆكایه‌تیی گرووپی كۆمپانیاکانی Goldman Sachs بووه و مووچه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و وتی،”له‌پێناو ئه‌و پێگەیەدا ده‌ستبه‌رداری چه‌ندین شت بوون”.
كۆن كه دوای 25 ساڵ كاركردن له گرووپه‌كه‌دا، بڕی 285 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه و گرووپه‌كه‌ی جێهێشتووه، له چالاكییه‌كه‌دا یاوەری تره‌مپی ده‌كرد.
– ده‌وڵه‌مه‌ندترین كابینه‌ی جیهان
كۆی سامانی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌گاته نزیكه‌ی 15 ملیار دۆلار.
ئه‌و ژماره‌یه به سامانه‌كه‌ی تره‌مپه‌وه كه به چوار ملیار و پێنج سەد ملیۆن ده‌خه‌مڵێنرێت، ده‌گاته نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلار.