له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو تاكۆتایی ساڵی 2012 سه‌رجه‌م هاوڵاتیان سودمه‌ندبن له‌وه‌رگرتنی پێدانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی بێ به‌رامبه‌ر به‌ڵام وه‌ك پێویست دابه‌شنه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی سلێمانی، جه‌مال عه‌لی رایگه‌یاند، “دابه‌شكردنی به‌رمیله نه‌وتی بێبه‌رامبه‌ر تا ئێستا له ناوچه شاخاویه‌كاندا چه‌ند كاروانێكیان بۆ نیردراوه‌و له ناو شاریشدا ته‌نها به‌سه‌ر دوو گه‌ڕه‌كدا دابه‌شكراوه”.
له مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا بۆ هه‌ر خێزانێك یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌بێ به‌رامبه‌ر دابه‌شبكرێت.
جه‌مال عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، “له‌دابه‌شكردنی نه‌وت بهردهوامینو له‌ئێستاشدا بڕی گونجاو له‌به‌رده‌ستماندا هه‌یه”.
سه‌باره‌ت به‌به‌نزین-یش به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان وتی، “له‌شاری سلێمانی گه‌ر به‌نزینی بازرگانی نه‌بێت ئه‌و بڕه به‌نزینه‌ی بۆمان دێت به‌شمان ناكات”.