هەناردەكردنەوەی مریشكی ئێرانی بۆ عیراقو ئەفغانستان دەستپێكردەوەو بڕیارە ئێران سەرجەم پێدوایستی قەتەریش لەو بەرهەمە پڕ بكاتەوە.
محەمەد یوسفی سەرۆكی كۆمەڵەی بەخێوكردنی پەلەوەر لە ئێران رایگەیاند، ماوەی 15 رۆژە پرۆسەی هەناردەكردنەوەی مریشكی وڵاتەكەی بۆ هەرێك لە عیراقو ئەفغانستان دەستپێكردوەتەوەو لە ئێستادا رۆژانە نزیكەی 6 هەزار تۆن مریشك هەناردەی عیراق دەكرێت.
وتیشی، پرۆسەی هەناردەكردنەوەكە قۆناغ بەقۆناغەو بڕیارە لەچەند مانگی داهاتوو بڕی هەناردەكردن زیادبكرێتو لەدوای جەژنی رەمەزانەوە ئەو هەونگاوە دەست پێدەكات.
ئاماژەی بەوەشدا، لەداهاتویەكی نزیكدا هەناردەكردنی مریشكی ئێرانی بۆ قەتەرە دەست پێدەكاتو بڕیارە سەرجەم پێداویستی ئەو وڵاتە بڕبكرێتەوە.