رێكخه‌رانی یانسیبی Powerball له ئه‌مریكا رایانگه‌یان: یانسیبی ئه‌مساڵ بره‌كه‌ی 448 ملیۆن دۆلاره بۆ كه‌سێك ده‌رچووه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و كه‌سه‌ی بۆی ده‌رچووه خۆی ئاشكرا نه‌كردووه و په‌یوه‌ندی به رێكخه‌رانی یانسیبهكهوه نه‌كردووه بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ی هه‌ر بۆیه ناوه‌كه نه‌زانراوه و ئاشكرا نه‌كراوه.
رێكخرانی Powerball هه‌ر هێنده زانیارییانه له‌به‌رده‌سته كه بیلتهكه له باشووری ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له دووكانێكی فرۆشتنی خۆراك فرۆشراوه، به‌ڵام ناوی كڕیاره‌كه دیار نییه.
یانسیبی Powerball یه‌كێكه له گهورهترینو به‌ناوبانگترین یانسیبهكانی دونیا‌و ئه‌و بره پاره‌یه‌ی كه ئه‌مساڵ ده‌رچووه وایكردووه كه Powerball ببێته یه‌كێك ده‌یه‌مین گه‌وره‌ترین یاری یانسیبی ئه‌مریكا.
به گوێره‌ی رێسای یانسیبه‌كه كه‌سی براوه ده‌توانێ له ماوه‌ی 29 ساڵدا تێكڕای پاره‌كه به شێوه‌ی قیست وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیه‌وێ تێكرای پاره‌كه به یه‌كجار وه‌ربگرێت به‌شێكی زۆری پاره‌كه‌ی له‌ده‌ست دهداتو سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌بێت باج بدات به حكومه‌ت. هه‌روه‌ها جگه له كه‌سی براوه، ئه‌و دووكانه‌ی كه بیلتی براوه‌ی فرۆشتووه بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت.
نرخی یه‌ك بلیتی یانسیبه‌كه به (2) دۆلاری ئه‌مریكییه‌و یانسیبه‌كه بووه‌ته كاسبییه‌كی یاسایی گه‌وره بۆ خاوه‌نی پرۆژه‌كه به‌و پێیه‌ی ساڵی رابردوو داهاته‌كه‌ی یه‌ك ملیار‌و نیو دۆلار بووه.