١٠٠ هەزار كەس لەهەرێمی كوردستان بلیتی فڕۆكەیان بڕیوەو بۆ جەژنی رەمەزان روو لەدەرەوە دەكەن

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان نزیكەی ١٠٠ هەزار كەس لەهەرێمی كوردستان بلیتی فڕۆكەیان بڕیوەو بۆ جەژنی رەمەزان روو لەدەرەوە دەكەن.

سالار حسێن، رۆژنامەنووسی ئابووری لەشیكارییەكدا بۆ ئەو ئامارە بڵاویكردووەتەوە، كە ئەگەر گریمانەی ئەوە بكەین، كە تێچووی گەشتی هەر گەشتیارێك بۆ دەرەوەی هەرێم هەزار دۆلار بێت “بێگومان ئەم بڕە لایەنی كەمەكەیەتی” ئەوا ئەو ١٠٠ هەزار گەشتیارە بڕی ١٠٠ میلۆن دۆلار دەبێتە خەرجی گەشیەكەیان، كە ئەم پارانەش دەچنە دەرەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە چەند ساڵێكە هەرێمی كوردستان رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوەو قەیرانی دارایش بەردەوامی هەیە، كە كاریگەری زۆری لەسەر خەڵكی هەرێمی كوردستان داناوە.