حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانیكردووه به پارێزه‌رانی حكومه‌ت كه هه‌ر هه‌وڵێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له رێگای كه‌شتییه‌وه به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕابگرن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری ئێراك ئۆیڵ ڕیپۆرت، عه‌بادی فه‌رمانی كردووه به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و پارێزه‌ره‌كان كه رێوشوێنی یاسایی له‌دژی هه‌موو هه‌نارده‌كردنێكی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان بگرنه‌به‌ر ئه‌ویش دوای چه‌ند ڕاپۆرتێك به‌وه‌ی كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری (نێڤه‌رلاند) نه‌وتی خاوی هه‌رێمی هه‌ڵگرتووه و به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێده‌كه‌وێت.
كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عیراق(سۆمۆ) مانگی ئابی ساڵی رابردوو، سێ كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خسته لیستی ڕه‌شه‌وه كه پێشتر نه‌وتی خاوی هه‌رێمیان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان گواستووه‌ته‌وه.
كۆمپانیاكه نامه‌یه‌كی بۆ به‌شدارانی بازاڕی نه‌وت ناردبوو كه چیتر ڕێگانادات هه‌رسێ كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت(ماران سێنتاورۆس، فۆر سمایڵ، ئێس ئێن ئۆلیڤیا) كه پێشتر نه‌وتی خاوی هه‌رێمیان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان گواستووه‌ته‌وه بێنه‌ناو به‌نده‌ره‌كانی عیراقه‌وه یان نه‌وتی خاوی عیراق بگوازنه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ناوه‌ڕاستی ساڵی2015 به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو دوور له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا نه‌وتی خاوی خۆی ده‌فرۆشێت دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌غدای تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بووه به رێكه‌وتنێكی نێوان هه‌ردوولاوه بۆ دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت‌و ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم.
هه‌روه‌ها به‌غداش حكومه‌تی هه‌رێمی تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بووه به رێكه‌وتنه‌كه‌وه‌و بڕی پێویستی نه‌وتی هه‌نارده نه‌كردووه به‌پێی ریكه‌وتنه‌كه.