هاوڵاتیان 2.7 ملیار دۆلار پارەی كارەبا قەرزدارن

وەزارەتی كارەبای عیراق ئاشكرایكردوە، هاوڵاتیان 2 ملیار‌و 700 ملیۆن دۆلار پارەی كارەبا قەرزدارن، ئەو بڕە پارەیەش یەكسانە بەكۆی مووچەی دوو ساڵی كارمەندانی وەزارەتەكەیان.

 (موسعەب مودەرس) وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای وڵاتەكەی گەیشتوەتە 15 هەزار میگاوات، بەڵام لەسەدا 60ی ئەو بەرهەمهێنانی ئەو وزەیە بەفیڕۆ دەڕوات‌و ون دەبێت. وتیشی،حكومەت بۆ كۆكردنەوەی پارەی كارەبا گرێبەستی لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك كردوووە بریارە لەمساڵدا لە بەغدای پایتەخت هەستن بەكۆكردنەوەی پارە. 

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ سەرجەم پارێزگاكانی تری عیراق ئەو پرسە تاوتوێ‌ كراوەو بڕیارە ساڵی ئایندەش هەر پارێزگایەك بۆخۆی لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك گرێبەست بكات‌و كۆكردنەوەی پارەی كارەبا بدرێتە كۆمپانیاكان.