ئاسكی جۆری ریم كه ته‌نها له شاری كه‌ركووک هه‌یه و له قۆناغێكدا وه‌ك سیمبولی وڵات ناسراوبوو، له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی له‌ناوچووندایە.
نزیكه‌ی 70 ئاسكی جۆری ریم له دارستانێكی شارۆچكه‌ی دووبز سه‌ربه پارێزگای كه‌ركووك له‌ژێر چاودێریی حكوومه‌تدا ده‌ژین. به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و گرژییه‌كانی عێراقه‌وه ئاسكه‌كان پشتگوێخراون.
به‌رپرسی پاراستنی ئاژه‌ڵانی كه‌ركووك كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی كشتووكاڵی عێراقه، سلێمان مه‌نسور رایگەیاند “له‌پێناو پاراستنیان، پێویسته ئه‌م ئاسكانه پارێزگاری‌یان لێبكرێت”
مه‌نسور وه‌بیریهێنایه‌وه كه حكوومه‌ت له ساڵی 90ه‌كاندا ئاسه‌كانی له دارستانێكی دووبز خسته‌ژێر پارێزگاریی خۆیه‌وه و وتی،”ئاسكه‌كان كه له‌قۆناغێكدا سیمبولی وڵات بوون، به‌داخه‌وه به‌م ساڵانه‌ی دوایی، حكوومه‌ت پشتگوێی خستوون”.
ناوبراو رایگه‌یاند كه ئاسكه‌كان له‌دۆخێكی خراپدان و بانگه‌وازی له حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق كرد به ئه‌ركی خۆی له‌وباره‌وه هه‌ستێت.
مه‌نسور راشیگه‌یاند كه به‌هۆی بوونی داعش له سنووری شاری كه‌ركووك، حكوومه‌ت به‌پێی پێویست ناتوانێت پاسه‌وان بۆ دارستانه‌كه دابنێت.
پزیشكی ڤێته‌رنه‌ریی و به‌رپرس له چاودێریی ئاسكه‌كان، یوسرا ئه‌نوه‌ر رایگه‌یاند، كارمه‌ندی پێویست نییه بۆ خزمه‌تكردنی ئاسكه‌كان.
ناوبراو رایگه‌یاند حكوومه‌تی به‌غدا ماوه‌ی 10 ساڵه هیچ كارمه‌ندێكی بۆ دارستانه‌كه دانه‌مه‌زراندووه و وتی “دانه‌مه‌زراندنی كارمه‌ند به‌لایه‌ك و ده‌ستخستنی ئالیک و خۆراك بۆ ئاسكه‌كانیش به‌لایه‌كی دیكه‌ش بووتە گرفت و ناچارین خۆمان دابینی بكه‌ین”.