٢ هەزار تۆن شڵانە و گێڵاس له‌ کوردستان بەرهەم دێت

بەرپرسی کاروباری باخەوانی ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: پێش بینی دەکرێت ئەمساڵ ٢ هەزار تۆن شڵانە، گێڵاس و بڵاڵووک لە پارێزگا بەرهەم بێت.

ئەردەشێر پوور حەبیبی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە ئەوەی کە ١٨٠٠ دۆنم لە باخەکانی پارێزگا تەرخان کراوە بۆ داری شڵانە، وتی: لە ئەو ڕێژە وا بۆی دەچین کە ئەمساڵ ٨٥٠٠ تۆن  میوە بەرهەم بێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە زیاترین ڕێژەی باخەکانی شڵانەی پارێزگا لە شارەکانی سنە، سەقز و کامیاراندان، وتی؛ ڕێژەی بەرهەم هێنانی شڵانە و گێڵاس و بڵاڵووک لە چاو ساڵی کشتوکاڵیی پێش سەدا ١٠  و ١١ زیادی کردووە.

ئاماژەشی دایە سەر کاری باخەکانی گێڵاس و بڵاڵووک و وتی: لە ٢٣٠٠ دۆنم باخی گێڵاس و بڵاڵووکی پارێزگا پێش بینی دەکرێت نێزیک ١٧ هەزار و ٥٠٠ تۆن میوە بەرهەم بێت.