پرۆژەیەك لە لاپاڵی چیای پیرە مەگرون دیمەنێكی بێ وێنەی بەخۆشیوە بە مێرگەپان كە هەر چاوی گەشتیاری بكەوێتە سەر ئارەزوو دەكات لا بداتو تیایدا پشوو بدات.
ئەو شوێنە پرۆژەی (كۆساری گەشتیاری) مێرگەپانە كە پرۆژەیەكی گەشتیاری نوێی مۆدێرنەو لەناو دارستانێكی سەوزو ئاو هەوایەكی شێداردا پاڵی داوەتەوە بە پشتی چیای پیرە مەگروونی سەركەش.
لەسەرووی ئەم پرۆژە نایابەوە چیای سەركەشی پیرەمەگرون راوەستاوە كە بریسكەی بەفری چیاكە راستەوخۆی دەیدات لە پرۆژەی كۆساری گەشتیاری، ئەمەش ئەوەندەی تر حەزی گەشتار بۆ بەفرو مانەوەی لەم شوێنە خۆشەدا زیاترو زیاتر دەكات.
پرۆژەی كۆساری گەشتیاری لە مێرگە پان كە ئێستا ئامادەیە بۆ پێشوازیكردنی گەشتیاران لەناوخۆو دەرەوەی هەرێمی كوردستان بریتییە لە 20 ڤێلای گەشتیاریو 150 كەپری گەشتیاری، ئەمە نموونەی پرۆژەیەكی سەركەوتووی كەرتی تایبەتەو سێ كەسی نیشتیمان پەروەر بە سەرمایەكەیان سروشتی ناوچەكەیان پێ جوانتر كردوە.
ئەم پرۆژەیە كە ئێستا لە 100% تەواو بووەو ئامادەیە پێشوازی لەگەشتیارانی ناوخۆییو دەرەكی بكات بەشێوەیەكی مۆدێرنو سەرنجراكێش دروستكراوەو سەرجەم پێداویستییەكانی لەخۆی گرتووە، سیستەمی ساردیو گەرمی بۆ دابین كراوە، هاوكات سیستەمی ئینتەرنێتیشی بۆ دانراوە.
هەر ڤێلایەك كە لە دوو نهۆم پێكدێت ژووری دانیشتو چێشتخانەو خەوتنو حەمامو WC تێدایە.،دوو باڵكۆنی تایبت بە دانیشتی هەیە كە لەكاتی ئێوارانو شەواندا دەواترێت كاتەخۆشەكانی تێدا بەسەر برێت.
بەشێكی پرۆژەكە تەرخان كراوە بۆ ئاسوودەیی گەشتیاران كاتێك لە ڤێلاكان دەیەوێت بچێتە دەرەوە دەتوانێت لەناو سەوزایی پرۆژەكەو لەسەر مەلەوانگیەكی گەورە كەپر دابینكراوە، هاوكات بەلەمو یاری منداڵانو بازاڕەگە لەو پرۆژە بێوێنەیەدا هەیە.
لە ژووری دانیشت بەهەموو پێداویستیەكانی بۆ دیاری كراوە چێشتخانەش ئامادەیە بۆ دروستكردنی خواردنو خواردنەوە، هاوكات ژووری خەوتنیش (سیسەمی) مۆدێرنو باشی یەك نەفەریو دوو نەفەری تێدا دانراوە.
پرۆژەكە لەژێر چاودێری ئەمنیدا پارێزراوەو كامێرای تایبەتی چاودێری بۆ دانراوەو گەشتیار لەو شوێنە گەشتیارییە دەگمەنەدا هەست بە ئارامیو ئاسودەیی زیاتر دەكات، ئەو ئارامیو ئاسایشەش گرنگترین تایبەتمەندی پرۆژەكەیە.
مانەوە لەم شوێنە گەشتیارە دڵڕفێنەدا بۆ هەر كەسو خێزانێكە لە ناوخۆو دەرەوە كە بیەوێت لێی بمێنێتەوەو كاتی مانەوەش بەپێی خواستی گەشتیارە كە چەند بیەوێت دەتوانێت بمێتێتەوە.
پرۆژەی كۆساری گەشتیاری مێرگەپاند ماڵێكە بۆ پشوودانی ئەو كەسانەی تازە چوونەتی پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە دەتوانن سەرەتاكانی ژیانیان(مانگی هەنگوینی) لەناو ئەم پرۆژەیەدا چەند بیانەوێت دەتوانن بە نرخێكی زۆر كەمو گونجاو بەسەر بەرن.
نرخی مانەوە بۆ گەشتیار لەم پرۆژەیە ناوازەیەدا زۆر گونجاوەو باری دارایی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان بۆ گەشتیارانی ناوخۆیی لەبەرچاو گێراوەو نرخێكی زۆر كەم دانراوە بەجۆرێك رەچاوكراوە كە بۆ هەر گەشتیارێك بۆ 24 سەعات مانەوە 100 دۆلاری لێوەردەگێرێت.
تێچووی ئەو پرۆژەیە كە پرۆژەیەكی پشكدارییە تائێستا ملیۆنێكو 300 هەزار دۆلارە، هۆكاری تێچوونی ئەو نرخە زۆرەش بۆ ئەوەیە كە بە بەرزترین كوالێتیو باشترین مادە دروست بكرێت، بەجۆرێك گەیشتیار هەست بە ئاسوودەیی بكات تییایدا.
قادر سەرچناری یەكێك لە خاون پشكەكانی پرۆژەكە رایگەیاند “پرۆژەكەمان بەشێوەیەكی زۆر مۆدێرن دروستكردوە بۆ ئەوەی هەموو كەس سودی لێوەربگرێت، هاوكات ببێتە دەرفەتێكیش بۆ خەڵكانێك كە كاری تێدا بكەن”.
ناوبراو ئاماژە بەوە دەكات هەر ڤێلایەك سەربەخۆیەو پەیوەندی بە ڤێلاكەی ترەوە نییە كە بەوتەی ئەو كەس ناتوانێت كەسێكی تر بێزار بكات، چونكە وەك ئەو دەیڵێت ڤێلاكان لەیەكەوە دورنو پەیوەندیان بەیەكەوە نییە.
ئەم تایبەتمەندییەی یەكێك لە خاوەنی پرۆژەكە باسی دەكات بایەخێكی تری پرۆژەكەیە كە دەرفەتی پشودانی زیاتر دەدات بە گەشتیار بۆ ئەوەی سەربەخۆ بێتو دوور بێت لە ژاوە ژاو بێزار بوون.
هاوكات لەبەردەم ڤێلاكاندا شوێنی دانیشتنی تایبەت دروستكراوەو بە چیمەنو گوڵو دار رازێنراوەتەوە كە ئارامییەكی زیاتر بۆ گەشتیار فەراهەم دەكات.
كەشو هەواكەی ئەو شوێنەی پرۆژەكەی تێدا دروستكراوە هەمیشە 8 بۆ 10 پلە لەگەڵ كەشو هەوای ناو شاری سلێمانیدا جیاوازەو هەوایەكی فێنكی شێداری هەیە كە ئارەزووی گەشتیار بۆ مانەوە زیاتر دەكات.
هەرچەندە گەشتیار خۆی دەتوانێت لەناو ڤێلاكەدا خواردنی خۆی دروست بكاتو پێداویستیەكانی بۆ دابین كراوە، بەڵام لە هەمان كاتدا رێستۆرانێكی مۆدێرنو پەسندیشی تێدایە كە گەشتیار دەتوانێت لەو رێستۆرانەتە خواردنی خۆی دەست بكەوێت.
هەروەها ئەم پروژەیە مۆڵەتی حكومەتی هەرێمی هەیەو لەژێر چاودێریو رێنمایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانیدا جێبەجێكراوە، لەم ڕووەشەوە پارێزراو ترو بێوەی ترە بۆ گەشتیاران.
بەشێكی تری پرۆژەكی برتییە لە بەنداوێكی ئاوی مەودا درێژی تێدایە كە لەناویدا بەلەم دابین كراوە بۆ پشوودانو پیاسەكردن لەناو بەنداوەكەدا، لە هەمانكاتیشدا كارەبای بەردەوامی هەیەو سستەمی ئاو ساردی گەرمی پێشكەوتووی تێدایە.