هەوڵ دەدرێت نرخی نەوتی برێنت جێگیر بکرێت

هەوڵ دەدرێت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەهۆی کەمی داوا و خواست و زۆری خستنە بازاڕ لە ٤٥ دۆلار جێگیر بکرێت.

دوینێ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٤٤،٧٩ دۆلار دەستی پێکرد و بەرزترین نرخی گەیشتە ٤٥،٧٦ دۆلار. بەیانی ئەمڕۆش بە ٤٥،٢٩ دۆلار دەستی پێکرد و کاتژمێر ٠٩:٤٠ بە نزمبوونەوەی رێژەی ٠،٠٤ نرخەکەی بۆ ٤٥،٢٩ دۆلار دابەزی. لە هەمان کاتدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٤٢،٧٩ دۆلار فرۆشرا.