له ئێستادا به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما و هه‌روه‌ها رۆژووگرتنه‌وه هاووڵاتیان وه‌ك پێویست ناتوانن به‌رۆژ سه‌ردانى بازاره‌كان بكه‌ن بۆیه به شه‌ودا بۆ به‌سه‌ربردنى كاتێكى خۆش و ده‌ستكه‌وتنى پێداویستییه‌كانیان روو له بازاره‌كان ده‌كه‌ن”.
كاروان خاكى له ته‌لارى نه‌قیبى شارى سلێمانى دوكانى جلوبه‌رگى كوڕانى هه‌یه وتى: “وه‌ك خۆم زیاتر له 10 ساڵه دووكانى جلوبه‌رگى كوڕانم هه‌یه، له مانگى ره‌مه‌زاندا جلوبه‌رگى نوێ ده‌هێنین بۆیه هاووڵاتیانیش به‌رۆژ به‌كه‌مى سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌م 10 شه‌وه كۆتاییهى مانگى ره‌مه‌زان به‌زۆرى سه‌ردانمان ده‌كه‌ن خه‌ڵكانێكى زۆر روومان تێده‌كات”.
ئه‌و وتیشى: “به‌رۆژدا به‌هۆى پله‌كانى گه‌رما و هه‌روه‌ها به‌رۆژوو بونیانه‌وه هاووڵاتیان وه‌ك پێویست ناتوانن بێنه بازار، به‌ڵام له شه‌وه‌كه‌دا هاووڵاتیان ئه‌گه‌ر بۆ به‌سه‌ر بردنى كاتێكى خۆشیش بێت ئه‌وا سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و پێداویستییه‌كانیشیان ده‌كڕن”.
ئه‌و باسى له قهرباڵغى بازار كرد و وتى: “ساڵى پار و ئه‌مساڵ وه‌ك پێویست بازار قه‌رباڵغ نییه ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌م قه‌یرانه‌وه‌یه كه رووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، به‌شێكى ئه‌وانه‌ش ته‌نها بۆ سه‌یركردنى جلوبه‌رگ و پێدوایستى تر دێنه بازار، بۆیه پاره‌یان پێنییه تاوه‌كو باش خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ رۆژانى جه‌ژن”.
هه‌روه‌ها سۆران كه‌ریم له جاده‌ى ئۆردزى شارى سلێمانى دووكانى كوتاڵى هه‌یه ده‌ڵێت: “وه‌ك دوكانداره‌كان له 10 شه‌وى كۆتایى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز دوكانه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه چونكه هاووڵاتیان به‌شه‌و زیاتر سه‌ردانمان ده‌كه‌ن”.
وتیشى: “ئه‌مساڵ و ساڵى پار جیاوازییه‌كى زۆرى هه‌یه چونكه هاووڵاتیان وه‌ك پێویست پاره‌یان پێنییه بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانی جه‌ژن بكڕن و به‌شێكى تر‌ى هاووڵاتیان ته‌نها بۆ به‌سه‌ر بردنى كات و ساتى خۆش سه‌ردانى بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن چونكه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه ناتوانن وه‌ك پێویست خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ جه‌ژن”.
ئه‌و هیواشى خواست ئه‌مساڵ كۆتا ساڵى قه‌یرانه‌كان بێت، سه‌رجه‌م گرفته‌كانى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێن”.
شیلان عه‌بدول كچێكى ته‌مه‌ن 21 ساڵه خه‌ڵكى شارى سلێمانییه، ئه‌و بۆ كرینى پێدوایستى جه‌ژن سه‌ردانى بازارى كردبوو وتى: “ئێمه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه به‌رۆژ به‌رۆژوو ده‌بین هه‌روه‌ها به‌هۆى گه‌رماى هاوینه‌وه ناتوانین بێینه ده‌ره‌وه بۆیه به‌شه‌و دێینه بازار و پێداویستییه‌كانمان ده‌كڕین”.
وتیشى: “هاووڵاتیان به‌گشتى تاوه‌كو دره‌نگانێكى شه‌و له بازاردا ده‌مێننه‌وه كه ئه‌وه‌ش زۆر باش ده‌بێت تاوه‌كو به‌رۆژ نه‌چنه ده‌ره‌وه زۆر ماندوو نه‌بن، ئه‌و هیواشى خواست خاوه‌ن دووكانه‌كان تاوه‌كو دره‌نگانێكى شه‌و دووكانهكیان دانه‌خه‌ن ئه‌م چه‌ند شه‌وه ، بۆئه‌وه‌ى هاووڵاتیان بتوانن پێدوایستییه‌كانى جه‌ژن بكڕن”.
له‌باره‌ى قه‌یرانى دارایى و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ك هاووڵاتییه‌ك، وتى: “باوكم ماوه‌ى سى مانگه مووچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه ئه‌وا جه‌ژنیشه تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى ته‌واوى هه‌یه له‌سه‌ر ئێمه وه‌ك هاووڵاتى بۆیه پێویسته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر به‌زووى چاره‌سه‌رى گرفتى قه‌یرانى دارایى و قه‌یرانه‌كانى تر بكات”.
شیلان داواشى له خاوه‌ن دوكانه‌كانى شارى سلێمانى كرد كه له‌به‌ر خاترى مانگى ره‌مه‌زان نرخى شمه‌ك و كاڵاكان به‌رز نه‌كه‌نه‌وه به‌ڵكو داىبهزێنن چونكه هاووڵاتیانێكى زۆر پاره‌یان پێ نییه و ناتوانن پێداویستییه‌كانى جه‌ژن بكڕن”.