ساڵی 2012 عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان به‌كۆمه‌ڵێك وێستگه‌ی گه‌وره‌ی ئابووریدا تێپه‌ڕین، كه ده‌ربڕی گه‌شه‌كردنی جوڵه ئابوورییه‌كانی ئه‌م وڵاته بوون، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌هۆی ناكۆكییه سیاسی‌و ئابوورییه‌كانه‌وه، له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێردا، چه‌ندین ده‌رفه‌تی گرنگ له‌ده‌ستچوون
یه‌ده‌گی عێراق له‌دراوی بیانی 60 ملیار دۆلاره
7ی كانونی دووه‌می 2012 جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرای كرد یه‌ده‌گی عێراق له‌دراوی بیانی بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژویدا گه‌یشتووه‌ته 60 ملیار دۆلار، له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2010دا، 50 ملیار دۆلار بووه‌و له‌مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردووش‌دا گه‌یشتوه‌ته 58 ملیار دۆلار. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زیادبوونی یه‌ده‌گی دراوی بیانی به‌های دراوی عێراقی ده‌بوژێنێته‌وه‌و جێگیری ده‌كات، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مبوونی ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌بووه.
مه‌ترسییه‌كانی داخستنی گه‌رووی هورمز
9ی كانونی دووه‌می 2012 لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق هۆشداریدا له‌وه‌ی داخستنی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت بۆ سه‌ر ئابووری عیراق. به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی عیراق له‌ڕێی به‌نده‌ره‌كانی به‌سره‌وه زۆربه‌ی نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده ده‌كات، كه دواتر به‌گه‌رووی هورمزدا تێده‌په‌ڕێت.
400 ملیۆن دۆلاری هه‌رێم ده‌فه‌وتێت
16ی كانونی دووه‌می 2012 سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی پارێزگای سلێمانی، رایگه‌یاند كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ڕێگه‌ی بانكێكی خۆیه‌وه له‌ئیماراتی عه‌ره‌بی، “ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر نزیكه‌ی 400 ملیۆن دۆلاری بازرگانانی هه‌رێمی كوردستاندا”.
كۆڕبه‌ندی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان‌و توركیا
18ی كانونی دووه‌می 2012 به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ئابوری ده‌روه‌ی توركیا‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌بازرگانانی هه‌ردوولا له‌هه‌ولێر كۆڕبه‌ندی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان‌و توركیا دهستییپێكرد. ئه‌وه‌ش وه‌ك ده‌رئه‌نجامی ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه، كه له‌نێوان سیاسه‌تی ئابووری حكومه‌تی ههرێمو كۆماری توركیا دروستبووه.
بودجه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی مانگانه هه‌شت ملیار دیناره
1ی شوباتی 2012 بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئاشكرایكرد كه تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به‌هیچ جۆرێك یهكینهگرتووهتهوه، ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، مانگانه یهكێتیو پارتی هه‌ریه‌كه‌یان چوار ملیار دینار وه‌رده‌گرن.
ره‌شید تاهیر، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه، كه وه‌زاره‌تی دارایی “به‌ناو” كردووه‌ته یه‌ك وه‌زاره‌ت، به‌ڵام به‌كرده‌وه‌و له‌ڕاستیدا دوو وه‌زاره‌ته‌و تائێستاش به‌پێی رێككه‌وتنی كۆن، ٤٣%ی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ سلێمانی‌و ٥٧%ی بۆ هه‌ولێر ده‌بێت.
گه‌نده‌ڵی هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر عێراق
2ی شوباتی 2012 لیژنه‌ی پشكنه‌ری گشتی تایبه‌ت به‌دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق راپۆرتێكی ئاراسته‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كردووه‌و ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر عیراق‌و ئه‌وه‌ش وایكردووه نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیری عیراق، گه‌نده‌ڵی به‌ڕوویه‌كی دیكه‌ی رووه‌كانی تیرۆر له‌قه‌ڵه‌مبدات.
بودجه‌ی 2012ی عێراق په‌سه‌ندكرا
24ی شوباتی 2012 له‌دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، كه تادره‌نگانی شه‌وی خایاند، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2012 په‌سه‌ندكرا. كه بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق 117 تریلۆن دیناری عێراقییه كه ده‌كاته 100 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، هاوكات پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی 2012دا زیاتر له 12,6 ترلیۆن دیناری عێراقیه.
عێراق 100 ملیار دینار بۆ لوتكه‌ی عه‌ره‌بی خه‌رجده‌كات
13ی مارسی 2012 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر پێدانی پێشینه‌یه‌ك به‌بڕی (100) ملیار دینار، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه وابڕیاره له‌شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به‌هۆی به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌شاری به‌غدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراقی راسپاردووه به‌پێدانی 100 ملیار دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی ئه‌و لوتكه‌یه.
موچه‌ی كارمه‌ندانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی سلێمانی دزرا
13ی مارسی 2012 پاشئه‌وه‌ی موچه‌ی مانگانه‌ی كارمه‌نده‌كانی پاڵێوگه‌ی نه‌وتی سلێمانی گه‌یشتۆته پاڵێوگهكه، له‌ناو قاسه‌ی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دانراوه، به‌ڵام شه‌وی رابردوو له‌هه‌وڵێكی نادیاردا ته‌واوی پاره‌كه براوه. كه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی 400 ملیۆن دینار ده‌بێت.
فه‌زیحه‌یه‌كی نه‌وتی هه‌رێم ئاشكرا ده‌بێت
28ی مارسی 2012 به‌هۆی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، كه بۆ داواكردنی پاره‌ی پترۆدۆلار ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی كردووه، فه‌زیحه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وتی هه‌رێم ئاشكرابوو، كه تیایدا ئه‌وه هاتبوو كه پاره‌ی بڕی 39 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه چاره‌نووسی دیار نییه.
هه‌رێم هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی راگرت
1ی نیسانی 2012 وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێم تا كاتێكی نادیار به‌هۆی كێشه داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت راده‌گرێت. هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه “حكومه‌تی ناوه‌ند له به‌غدا رێزی له پابه‌ندبونه‌كانی خۆی نه‌گرتوه بۆ دانی مافه دارییه‌كان به هه‌رێمی كوردستان”.
سلێمانی گه‌وره‌ترین پارێزگای پیشه‌سازی عێراقه
11ی نیسانی 2012 مه‌حمود عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی كه به‌ده‌ستیان هێناوه له ژماره لێدان‌و گه‌مارۆدان تائێستا (9425) شوێنی بازرگانی‌و (303) كارگه‌ی گه‌وره له پارێزگای سلێمانیدا هه‌یه، به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌نجامێك به‌ده‌ستهاتووه كه له‌سه‌ر ئاستی عیراق سلێمانی به گه‌وره‌ترین پارێزگای پیشه‌سازی دانراوه.
ئیكسۆن مۆبیل له‌نه‌وتی عێراق دوورخایهوه
19ی نیسانی 2012 ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژنامه‌وانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مۆڵهتو گرێبه‌سته‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی نه‌وتی بڵاوكردهوهو تیایدا كۆمپانیای نه‌وتی ئیكسۆن مۆبیل له لیستی 47 كۆمپانیای به‌شداربوو له خولی چواره‌می زیادكردنه‌كه ده‌رهێنراوه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل چه‌ند گرێبه‌ستێكی نه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا واژۆكردووه.
200 ملیۆن كه‌س بێكارن
26ی ئایاری 2012 خوان سۆمافیا به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار رایگه‌یاند، زیاد له 75 ملیۆن گه‌نج هه‌یه له‌جیهاندا كه به‌ده‌ست بێكارییه‌وه ده‌ناڵێنن. پێشتریش رێكخراوه‌كه هۆشداری دابوو له‌وه‌ی ژماره‌ی بێكاره‌كان له‌جیهاندا به‌گشتی گه‌یشتووه‌ته 200 ملیۆن كه‌س. پێشبینی ئه‌وه‌شیكرد كه هه‌تا ساڵی 2016 رێژه‌ی بێكاری له جیهاندا بگاته 6%.
ئاسیاسێڵ 60%ی پشكه‌كانی ده‌فرۆشێت
5ی حوزه‌یرانی 2012 گروپی “كیوتێل”ی قه‌ته‌ری بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان رایگه‌یاند پشكه‌كانی له‌كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ 60% زیادكردووه ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر (1.47) ملیار دۆلاری ئه‌مریكی.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز راگه‌یاندووه “گروپی كۆمپانیاكانی فاروق، كه خاوه‌نی 51% ی پشكه‌كانی ئاسیاسێڵهو كۆمپانیای مێرچنت بریج، كه 19% ی پشكه‌كانی ئاسیا سێڵی هه‌یه رازیبوون پشكه‌كانیان به‌گروپی كیوتێل بفرۆشن”.
په‌رله‌مان گفتوگۆی بودجه‌ی هه‌رێم ده‌كات
11ی حوزه‌یرانی 2012 په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2012 ده‌ستپێكرد، كه بڕه‌كه‌ی 15 ترلیۆن‌و 245 ملیار‌و 797 ملیۆن دیناره. ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كان له‌باره‌ی بودجه‌وه دوای ئه‌وه‌هات كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو لیژنه‌ی دارایی راپۆرتی كۆتایی خۆی ته‌سلیمی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
چاودێری دارایی كاره‌كانی هه‌ڵپه‌سارد
سه‌ر له‌به‌یانی 3ی ته‌موزی 2012 له‌میانی سه‌ردانێكیاندا بۆ نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی وێڕای راگه‌یاندنی بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانیان، یاداشتێكیشیان دایه په‌رله‌مانتاران.
دیوانی چاودێری دارایی له‌دوای په‌رله‌مانه‌وه، به‌یه‌كێك له دامه‌زراوه هه‌ره گرنگه‌كان داده‌نرێت له‌سه‌ر رێگه‌ی چاودێری كردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌و دیوانه له‌چه‌ند شارێكی كوردستان وێڕای ئاماده‌كردنی چه‌ندین راپۆرت ده‌رباره‌ی پێشێلكارییه‌كان، به‌ڵام تائێستا هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ به‌پشت به‌ستن بهراپۆرتهكانی ئه‌وان نه‌كراوه.
هه‌رێم نه‌وت بۆ توركیا هه‌نارده ده‌كات
7ی ته‌موزی 2012 سایتی رۆژنامه‌ی (زه تێلیگراف) ئاشكرای كرد، هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگای تانكه‌ره‌وه ده‌ستیكرد به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو بۆ توركیا. سایته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌نگه ببێته هۆی هاندان‌و بووژاندنه‌وه‌ی كۆمیانپا نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێم، به‌ڵام له‌ڕووی سیاسیه‌وه مشتومڕی لێده‌كه‌وێته‌وه.
مۆڵه‌تی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون راده‌گیرێت
7ی ته‌موزی 2012 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی رایگه‌یاند “به‌شێوه‌یه‌كی كاتی مۆڵه‌تی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون راگیراوه تا ئه‌وكاته‌ی یاساكه به‌شێوه‌یه‌ك رێكده‌خرێت كه دروستكردنی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبونانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌ژارو نه‌داردا ده‌بێت”.
عیراق كۆمپانیای شێڤرۆن ده‌خاته لیستی ره‌شه‌وه
24ی ته‌موزی 2012 دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی شێڤرۆنی ئه‌مریكی زۆرینه‌ی پشكه‌كانی دوو بلۆكی نه‌وتی له‌هه‌رێمی كوردستان كڕی، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق بڕیاریدا ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه بخاته لیستی ره‌شه‌وه.
كۆمپانیای شێڤرۆن كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی-فره‌ڕه‌گه‌زی زه‌به‌لاحی بواری وزه‌و نهوتو غاز‌و پیشه‌سازییه پیترۆكیمیاوییهكانو باره‌گاكه‌ی له سان ریمۆی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌و له 180 وڵاتی جیهاندا چالاكی هه‌یه.
به‌غدا بۆ دواجار “تۆتاڵ” ئاگادار ده‌كاته‌وه
12ی ئابی 2012 حكومه‌تی عیراق بۆ دواجار كۆمپانیای نه‌وتی “تۆتاڵ”ی فه‌ره‌نسی ئاگاداركرده‌وه كه له‌نێوان گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی یه‌كێكیان هه‌ڵبژرێت، كاتیشی بۆ دیاریده‌كرێت، تا پشكی خۆی له كێڵگه نه‌وتیه‌كه‌ی باشوری عیراق به كۆمپانیایه‌كی تر بفرۆشێت.
دووه‌م پێشانگای نهوتو غاز ده‌كرێته‌وه
3ی ئه‌یلولی 2012 به‌به‌شداری 50 كۆمپانیا، دووه‌م پێشانگای نهوتو غاز له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كرایه‌وه، ئه‌وڵاتانه‌ی به‌شداری له‌و پێشانگایه ده‌كه‌ن بریتین له وڵاتی ئه‌مریكا، چین، عیراق، ئێران، توركیا، ئه‌ڵمانیا، كه‌نه‌دا، ئیتاڵیا، نه‌رویج، سوسیرا، قوبرس، چیك، رۆمانیا و سویسرا.
عێراق تۆماركردنی كۆمپانیا توركییه‌كان راده‌گرێت
12ی ئه‌یلولی 2012 خه‌یروڵا حه‌سه‌ن، وه‌زیری بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی وردبینی‌و رێكخستنه‌وه حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه تۆماركردنی كۆمپانیا توركییه‌كان رابگرێت.
وه‌زیری بازرگانی عێراق پێشتر‌و له‌ڕۆژی 22ی مانگی ئابی رابردوودا هه‌ڕه‌شه‌ی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی كرد له‌گه‌ڵ توركیادا، گه‌ر بێت‌و به‌رده‌وام بێت لهبێبهشكردنی عێراق لهبهشهئاوی خۆی له‌هه‌ردوو روباری دیجله‌و فوڕات.
عێراق له‌ژماره‌ی ده‌وڵه‌مه‌نددا، پله‌ی حه‌وته‌مه
22ی ئه‌یلولی 2012 به‌پێی ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای (Wealth Access) كه باره‌گاكه‌ی له‌وڵاتی سه‌نگافوره‌یه، له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سعودیه پله‌ی یهكهمو عێراق پله‌ی حه‌وته‌می به‌ده‌ستهێناوه له‌ژماره‌ی دهوڵهمهندهكانیدا.
به‌پێی ریزبه‌ندی كۆمپانیاكه سعودییه به (1265) ده‌وڵه‌مه‌ندو سامانی (230) ملیار دۆلار پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و دوای ئه‌و ئیمارات به (810) ده‌وڵه‌مه‌ندو سامانی (120) ملیار دۆلار به پله‌ی دووه‌م هاتووه و كوێت به‌پله‌ی سێیه‌م به (735) ده‌وڵه‌مه‌ندو سهروهتو سامانی (125) ملیار دۆلار، هاوكات قه‌ته‌ریش به‌پله‌ی چواره‌م هاتووه به(300) ده‌وڵه‌مه‌ندو سهروهتو سامانی (45) ملیار دۆلار، سوریاش به‌پله‌ی پێنجه‌م هاتووه به‌كۆی (215) ده‌وڵه‌مه‌ندو سامانی (23) ملیار دۆلار، عیراق به‌پله‌ی حه‌وته‌م هاتووه به‌سامانی (14) ملیار دۆلار.
كۆمپانیای شێڵ هاته هه‌رێم
22ی ئه‌لولی 2012 ئاژانسی هه‌واڵی رویته‌رز رایگه‌یاند كۆمپانیای شێڵ لهوتووێژدایه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی كاری وه‌به‌رهێنان له‌بواری نه‌وتدا بكات. كۆمپانیای رۆیال ده‌چ شێڵ ئێستا له‌دوو كێڵگه نه‌وتی باشووری عیراق به‌ناوه‌كانی مهجنوونو قورنه‌ی خۆرئاوا له‌كاردایه هه‌روه‌ها لهپڕۆژهیهكی غازی هاوبه‌شدایه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند كه بڕه‌كه‌ی ١٧ ملیار دۆلاره.
به‌غدا پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم ده‌دا
2ی تشرینی یه‌كه‌می 2012 رۆژ نوری شاوهیش، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند به‌به‌های 650 ملیۆن دۆلار حكومه‌تی عێراق یه‌كه‌م خه‌رجی ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ی داوه كه له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن.
به‌پێی رێككه‌وتنی مانگی رابردووی نێوانیان ده‌بێت حكومه‌تی فیدراڵی پاره‌ی كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستاندا جهرجبكات كه بڕكه‌ی 858 ملیۆن دۆلاره‌و له‌به‌رامبه‌ردا هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.
دابه‌زینی تمه‌ن ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمارده‌كات
2ی تشرینی یه‌كه‌می 2012 له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی گه‌مارۆ ئابورییه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته، ئه‌مڕۆ نرخی دراوی تمه‌نی ئێرانی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئهمریكیو دراوه بیانییه‌كانی تردا به‌شێوه‌یه‌كی پێوانهییو له‌ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا به‌ڕێژه‌ی 17% دابه‌زی.
له‌ئێستاداو له‌مامه‌ڵه بازرگانییه‌كاندا یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر 3 هه‌زارو 460 تمه‌ن فرۆشرا، كه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ كاریگه‌ریی سه‌ختی گه‌مارۆ ئابورییه‌كان له‌سه‌ر ئێران كه له‌لایه‌ن خۆرئاواوه به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه.
داهاتی نه‌وتی عیراق 8 ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت
26ی كانونی یه‌كه‌می 2012 وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئه‌وه‌ی ئاشكرای كرد له‌مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا (65) ملیۆن‌و (800) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای به‌سڕه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه،كه داهاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته (6) ملیار‌و (866) ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها (12) ملیۆن‌و (800) هه‌زار به‌رمیلیش له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووكه‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه،كه داهاته‌كه‌ی گه‌یشته (1) ملیار‌و (334) ملیۆن دۆلار،به‌مه‌ش كۆی داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له‌و مانگه‌دا گه‌یشته (8) ملیار‌و (200) ملیۆن دۆلار.
پڕۆژه بودجه‌ی 2013 گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ حكومه‌ت
26ی كانونی یه‌كه‌می 2012 په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی 2013 عێراقی گه‌ڕانده‌وه بۆ حكومهتو هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی ههمواركردنهوهیهتی له‌چه‌ند بڕگه‌یه‌كی بودجه‌كه‌دا، له‌وانه بودجه‌ی پهرلهمانو ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوهرییو كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ.
له‌ڕۆژی 23 تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه یاسای بودجه‌ی په‌سه‌ندكرد كه بڕه‌كه‌ی 138 ترلیۆنه، به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش زیاتره له 14 ترلیۆن دیناره، كه له‌سه‌ر بنه‌مای فرۆشتنی یه‌ك ملیۆن‌و 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا دانراوه، بۆ فرۆشتنی ههربهرمیلێكیش 90 دۆلار دیاریكراوه.