رێبین شێخ جه‌میل، به‌رپرسی ئیداره‌ی باخچه‌ی هه‌واری شار، به تۆڕی سلێمانی راگه‌یاند:” به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی پاركه‌كه‌و ئاماده‌كردنی بۆ رۆژانی جه‌ژن، بڕیارمانداوه ده‌رگای پاركه‌كه به‌ڕووی هاوڵاتیان دابخرێت.
رێبین شێخ جه‌میل وتیشی:” به‌نیازن له‌دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان، له‌به‌رامبه‌ر هاتنه ژووره‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان، بڕێك پاره وه‌ربگرین، به‌ڵام هاتنی هاوڵاتیان به‌خۆڕیاییه.
پێشتریش ئیداره‌ی پاركی هه‌واری شار، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، پلانی دانابوو، سیستمێك بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان له‌ناو پاركه‌كه دابنێت و هۆكاری گواستنه‌وه دابین بكه‌ن.