وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌باره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای دوكانه‌وه ڕونكردنه‌وه ده‌دات، وته‌بێژی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش بێئاگایی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت له‌وه‌ی به‌غدا ڕه‌زامه‌ندی نیشاندابێت وێستگه‌ی كاره‌بای دوكان نۆژه‌نبكاته‌وه، ده‌شڵێت:”ئێمه بڕێك پاره‌مان ته‌رخانكردوه”، ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات، ڕوسیا بڕیاریداوه هاوكاریی هه‌رێم بكات بۆ كاره‌با.
400 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مدێنێت
محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم بهSNNی ڕاگه‌یاند، وێستگه‌ی كاره‌بای دوكان ئه‌گه‌ر نۆژه‌نبكرێته‌وه توانای به‌رهه‌مهێنانی نزیكه‌ی 400 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه، به‌ڵام تواناكه‌ی به‌ستراوه به‌ڕێژه‌ی ئاوه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌نداوه‌كه پڕبێت له‌ئاو، ئه‌وكات ده‌توانرێت ئه‌و بڕه به‌رهه‌مبهێنرێت”.
وتیشی:”به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كۆی پێنج یه‌كه (تۆڕباین)ی كاره‌با ته‌نها یه‌ك دانه‌یان كارده‌كات، ناتوانین كۆی ئه‌و ئاوه‌ی له‌به‌نداوه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه بۆ كاره‌با به‌كاری بهێنین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ر حاڵه‌تێك كه ڕوبدات ڕوبه‌ڕوی كه‌مئاوی نه‌بینه‌وه”.
ناتوانێت كاره‌با كوردستان بدات
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌وه‌شی ڕه‌تكرده‌وه، وێستگه‌ی كاره‌بای دوكان بتوانێت كاره‌بای ته‌واوی كوردستان به‌رهه‌م و دابین بكات، ئه‌و وتی:”له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بێت، ئه‌و به‌نداوه ده‌توانێت 400 مێگاوات بدات، ئه‌وه‌ش بڕێكی باشه، به‌ڵام زۆریش نییه”.
250 ملیۆن دینار ته‌رخانكرا
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، بڕی 250 ملیۆن دیناریان بۆ كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی كاره‌با له‌هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان ته‌رخانكردوه‌و له‌ئێستاشدا كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه.
به‌غدا ته‌نها گرنگی به‌به‌نداوه‌كه ده‌دات نه‌ك وێستگه‌كه
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش وا باسده‌كرێت گوایه به‌غدا ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه وێستگه‌كه نۆژه‌نبكاته‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕێگه ناده‌ن، له‌و ڕوه‌شه‌وه هه‌ورامی وتی:”ئاگاداری ئه‌وه نین كه عیراق ڕه‌زامه‌ندی نیشاندابێت و ده‌ستپێشخه‌ری كردبێت، ئه‌وان ته‌نها گرنگی به‌به‌نداوه‌كه ده‌ده‌ن نه‌ك وێستگه‌ی كاره‌باكه”.
ڕوسیا هاوكاری هه‌رێم ده‌كات بۆ كاره‌با
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگیه‌كانی نێوان خۆیان و حكومه‌تی ڕوسیا كرد له‌بواری كاره‌بادا، له‌و ڕوه‌شه‌وه وتی:”چه‌ندجارێك داوای هاوكاریمان لێكردون و سه‌ردانیان كردوین و هه‌وڵیانداوه هاوكارمان بن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆره ئه‌و تۆڕباینانه دانراون نه‌توانراوه نۆژه‌نی بكه‌نه‌وه”.