له شاری (ئیزمیر)ی توركیاوه كه‌شتیه‌ك به چوار هه‌زار تۆن خۆراكه‌وه به‌ره‌و قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت.
(ئیپیك ده‌میرچی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی باره‌كه ڕایگه‌یاند: قه‌ته‌ر به هۆی گه‌مارۆی سه‌ریه‌وه ناتوانێت له رێگای وشكانیه‌وه به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.
ده‌میرچی باسی له‌وه‌ش كرد ئه‌وان پێشتر له رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه پێداویستی خۆراكیان ره‌وانه‌ی قه‌ته‌ر كردووه، به‌ڵام ئێستا ده‌ستیان به ناردنی پێداویستیه‌كان به كه‌شتی، كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل‌و پێداویستییه‌كان زانیاری ئه‌وه‌شی دا ئه‌وه یه‌كه‌م كه‌شتیی خۆراك‌و پێداویستییه‌و دوای 10 رۆژی دیكه ده‌گاته به‌نده‌ری حامات له ده‌وحه.
به‌پێی زانیارییه‌كان باری ئه‌و كه‌شتییه سه‌وزه و میوه‌و دانه‌وێڵه‌ی له‌خۆگرتووه.