پشت به‌ست به‌و بنه‌مایه‌ی كه ئاسایشی خۆراك و ئاسایشی نیشتیمانی دوو ڕوی یه‌ك دراون له كاتی جێگیر نه‌بوون و له‌رینه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌كیان لاكه‌ی تریان توشی گۆرهنیش و له‌رزان ده‌بێت باشترین نمونه‌ش ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان بوو كه به‌هۆی كه‌می و نه‌بوونی خۆراكه‌وه گه‌نجێك بۆ پاره‌ی پاكه‌تێك جگه‌ره ئاماده‌بوو هه‌زاره‌ها كاری نه‌شیاو بكات ده‌یان باندی تیرۆرستی و جاسوسی كاری ته‌قینه‌وه‌و تێكدانیان بۆ ڕژێمی پێشوو ده‌كرد له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره بۆ ده‌سكه‌وتنی خۆراكی ڕۆژانه.
بۆیه پێویسته ئه‌ژمارێكی وورد بۆ هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كان و لێكه‌وته‌كانی بڕیاردان له هه‌ر جوڵه‌یه‌كی سیاسی بكه‌ین خۆ ئه‌گه‌ر بتوانین هه‌موو كایه‌كان به زانستیانه‌و ئه‌كادیمیانه گریمانه‌كان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی شرۆڤه بكه‌ین ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ڕێژه‌ی هه‌ڵه كه‌مترین ئاست تۆمار ده‌كات بۆیه له‌م هه‌ڵای ریفراندۆمه‌دا پێویسته هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر چه‌مكێكی نادیار وكاریگه‌ری ئه‌م پرۆسه‌یه بكه‌ین كه ئه‌ویش ئاسایشی خۆراكه.
ئه‌گه‌ر ئێمه بابه‌تیانه سه‌یری باری خۆمان بكه‌ین له ڕوی دابینكردن و به‌رهه‌مهێنانی خۆراك ده‌بێت دان به‌و ڕاستیه‌دا بنێین كه (كه‌لێنی خۆراك Food gap ) له كوردستان دا له ئاستێكی به‌رزدایه كه ده‌توانین به‌هۆی ئه‌م دوو هاوكێشه‌یه‌وه ده‌رخسته بۆ زۆربه‌ی به‌رهه‌مه خۆراكیه ستراتیژیه‌كان یان ڕۆژانه‌كان بكه‌ین پاشان بزانین ئاستی ئاسایشی خۆراك له كوردستان دا كام جۆره؟
كه‌لێن له خۆراك = پێداویستی ساڵانه – به‌رهه‌می خۆماڵی
كه‌لێن له خۆراك = خۆراكی هاورده + یارمه‌تیه خۆراكیه‌كان {به‌شه خۆراكی مانگانه} هه‌رچه‌نده ده‌توانرێت بۆ دیاری كردنی ئاستی ئاسایشی خۆراك (به‌شی خۆ له خۆراك Self-sufficiency) وه‌ك پێوه‌ر به‌كاربهێنرێت به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئاماری پێویست و سه‌رژمێری ته‌واوی دانیشتوان و نه‌زانینی ڕێژه‌ی به هه‌ده‌ردانی خۆراك له كۆتایدا ده‌رئه‌نجامێكمان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه نادروسته به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌لێنی خۆراك وه‌ربگرین وه‌ك پێوه‌رێك ڕه‌نگه بتوانین به خه‌مڵێنراوی بگه‌ینه ده‌رئه‌نجامێكی دروست بۆ نمونه له ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی خۆراك و ماركێته‌كان و عه‌لوه‌كان خاڵهگومرگیهكان ده‌توانین بگه‌ین به‌وه‌ی ڕۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه چه‌ند خۆراك هاوردهدهكرێته شاره‌كان و ده‌وروبه‌ری و چه‌ندیش به‌كار ده‌برێت بۆ نمونه ئه‌گه‌ر (خوێ) وه‌ربگرین كه زۆربه‌ی خه‌ڵك خۆپارێزی ده‌كات له‌زۆر به‌كارهێنانی وه كاڵایه‌ك نیه كه ڕۆژانه بكڕدرێت به‌ڵام هه‌رشارێك مانگانه 3 – 5 ته‌نی پێویسته , لێره‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌راورد بكه‌ین به خۆراكه بنچینهیهكانى ڕۆژانه له‌گه‌ڵ خۆراكی بنچینه‌ی (شیر) بۆ چینی منداڵانی ( سفر تا 5) ساڵ ئه‌وا با خوێنه‌ر سه‌رپشك بێت له بڕیاردان له‌وه‌ی ئاخۆ ئێمه چیمان هه‌یه له ناوخۆ؟ ئه‌ی چیمان بۆ یه‌ت له ده‌وروبه‌ره‌وه ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌هات ؟!
ئه‌وه‌ی كه ڕه‌چاوكراوه چ به تیۆری وه مه‌یدانی ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی كه ئاسایشی خۆراك له كوردستان بریتیه له (ئاسایشی دابین كرا‌و پشت به‌ست به خۆراكی هاورده)له وڵاتانی دراوسێ وه له‌گه‌ڵ (به‌شه خۆراكی مانگانه له حوكمه‌تی ناوه‌نده‌وه) كه به‌داخه‌وه ده‌بوایه ئاستی ئاسایشی خۆراك له كوردستان دا له جۆری (ئاسایشی به‌رده‌وام) بێت چونكه هه‌ر یه‌ك له( زه‌وی كشتوكاڵی و ئاوی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی و توانای مرۆی باش و بودجه‌یه‌كی یه‌كجار قه‌به‌ی له‌به‌ر ده‌ست دا بووه) به‌ڵام بایه‌خدان به سێكته‌ری نه‌وت و كه‌مته‌رخه‌می و بێ پلانی و له‌سه‌روی هه‌مووشیه‌وه لێنه‌زانین به‌و ده‌رده‌ی بردوین ڕۆژێك گوێبیست نه‌بوین گرێبه‌ستێكی گرنگی كشتوكاڵی بكرێت چۆن (داناغاز) و (گاز برۆم) هه‌یه ده‌با (دانسكۆ)و(دانون ش هه‌بوایه, ئه‌گه‌ر شه‌وێك ئاردی توركیا‌و ماستی ئێران نه‌گات به‌یانی نان و چامان نیه بیخۆین.
به كورتی و پوختی بیركردنه‌وه له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌م كاته‌دا كه زۆربه‌ی وڵاتان كه‌متر له 48 سه‌عاتی خایاند بۆی هاتنه سه‌ر مینبه‌ر و هه‌ریه‌كه‌ی به جۆرێك ڕه‌تیان كرده‌وه له هه‌مان كاتدا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ پشتگیری ته‌واوی نیه چونكه ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستی حیزبی و ته‌كنیكی و تاكتیكیه بۆ (كابینه‌كه‌ی دوای عبادی) ئه‌وه‌نده مۆركه نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ی پێوه‌دیار نیه بۆیه ئه‌م بریاره له ئێستادا ئه‌مانخاته‌وه گێژاوی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان چونكه هه‌ردوو وڵاتی ئێران – توركیا پشكى شێریان به‌رده‌كه‌وێت له هه‌نارده‌كردنی خۆراك و پێداویستی ڕۆژانه بۆ كوردوستان هه‌ردولاش به ئاشكرا و به زمانی گوڵی وه‌نه‌وشه‌و سه‌رو (ناخۆش و مه‌رگ ئامێز) هه‌ر جۆره جیابوونه‌وه‌یه‌ك ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه یه‌كه‌م كارتی فشاریش بریتیه له وه‌ستانی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی به تایبه‌ت له بواری مرۆیدا (خۆراك و پێداویستی پزیشكی) ئه‌گه‌ر به هه‌زاران هه‌زار دۆلار زه‌ره‌رمه‌ند بن چونكه لێره‌دا باسه‌كه‌یان مه‌بده‌ئه و تێڕوانینانه بۆ دۆزی كورد له هه‌ر شوێنیك بن ,حكومه‌تی ناوه‌ندیش ئه‌و به‌شه خۆراكی مانگانه‌یه‌ی كه وه‌ك ئه‌ستێره‌ی سیوه‌یل وایه به یه‌كجاری ئه‌شارێته‌وه ئیتر لێره‌وه یه‌كه‌م هه‌نگاوی شڵه‌ژان و شۆك بوون و نرخ به‌رز بوونه‌وه و شاردنه‌وه‌ی كه‌ل وپه‌ل ڕوئه‌دات سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی مووچه بۆیه ئیتر نه‌وه‌یه‌كیش دروست بووه ناتوانێت به كولێره ڕه‌قه‌ی فڕنی ته‌نه‌كه و به ئێسقانی گۆشت مناڵ بخه‌ڵه‌تێنێت و دوای ده‌ڕاسه بكه‌وێت گه‌نم به‌شی ساوهرێك كۆبكاته‌وه‌و قیمهوشفتهی ته‌زویر بخوات به ڕۆنی گزی تیاكراوی پڕ له په‌تاته و چای تاڵ به خورمای كوردكوژهوه بخوات له دواتردا ئه‌م كاریگه‌ریانه كه له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراك ڕوئه‌دات كاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر شیرازه‌ی كومهڵگه و ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی.
بۆیه باشترین كار پێش ریفراندۆم ڕۆیشتنه به‌ره‌و خۆ تێركردن و خۆژێنی و بوژانه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆی تاوه‌كو یه‌كێك له‌پایه‌كانی ئیستیقلال بچه‌قێنین و برسی نه‌بین له كاتی ڕاگه‌یاندنیدا.
ئا؛ بڕوا خالید – مامۆستای زانکۆی سلێمانی