بانكی‌ ناوه‌ندی‌ رێژه‌ی‌ فرۆشتنی‌ دۆلاری‌ راگه‌یاند

بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق ڕێژەی‌ خستنه‌ بازاڕی‌ دۆلاری‌ راگه‌یاند، بەهەمان نرخی‌ پێشوو كە 1190دینارە بۆ هەردۆلارێك.

بانكەكە‌ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌159ملیۆن و617هه‌زارو756دۆلاری‌ خستووەتە بازاڕەوە.

پرۆسەی‌ فرۆشتنی‌ ئەو بڕەپارەیە بەبەشداری‌36بانك‌ و10كۆمپانیای‌ تایبەت بەهەواڵەكردنی‌ دراو ئەنجامدراوەو نرخی‌ هەر دۆلارێكیش بە 1190دیناری‌ عێراقی‌ دیاریكراوە.

ڕۆژانە بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق، بڕی‌ ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كەبەشێوەی‌ زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی‌ عێراق، لەگەڵ خشتەیەكی‌ تایبەت بەناوی‌ ئەو بانكانە.

دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌ رابردوو، بانكی‌ ناوه‌ندی‌159ملیۆن و684هه‌زارو790دۆلاری‌ خستبووه‌ بازاڕەوە.