داتا گومركیەكانی ئێران دەریان خستووە، قەبارەی هەناردەكردنی كاڵاو شمەكی وڵاتەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بەرێژەی لەسەدا 30 پاشەكشەی كردوە، تارانیش بەنیازە ئەو رێڕەوە بازرگانیە بگوڕێت.
(خەلیل حەیدەری) بەرێوەبەری گشتی گومركی پارێزگای كرماشان رایگەیاندوە، كۆمەڵێك هۆكار وایانكردوە قەبارەی هەناردەكردنی كاڵاو شمەكی وڵاتەكەی لەرێگەی مەرزی پەروێزخانەوە بۆ هەرێمی كوردستان كەم بێتەوە لەوانە خراپی دۆخی ئەمنی ناوچەكەو ناكۆكیەكانی نێوان هەولێرو بەغدا. وتیشی، لە ئێستادا تاران كار بۆ ئەوە دەكات مەرزی سۆمار چالاك بكاتو بیكاتە شوێن گروەیەك بۆ مەرزی پەروێزخان.
بەرێوەبەری گشتی گومركی پارێزگای كرماشان رونیكردەوە، لە دوو مانگی رابردوودا بە بەهای 97 ملیۆن لە مەرزی سۆمارەوە كەلوپەل هەناردەی عیراق كراوەو پێشبینش دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ بۆ 400 ملیۆن دۆلار بەرز بێتەوە.