كۆمپانیا دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكانی عیراق تەئكید دەكاتەوە، سەركەوتوو بوون لەبەرهەمهێنانی رۆنی بزوێنەری ئۆتۆمبێلو توانیویانە 10 هەزار تۆن هەناردەی بازاڕەكانی جیهان بكەن.
(عەلی موسەوی) بەرێوەبەری كۆمپانیا دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكانی عیراق بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە، بەرهەمهێنانی رۆنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل لە پاڵاوتگە ناوخۆییەكاندا بەتایبەتی رۆنی پاڵاوتگەی دۆرە، خاوەنی ستانداردی جیهانیە، بەو هۆیەشەوە سەركەوتوو بوین لەوەی لەگەڵ كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی گرێبەستێك ئیمزا بكەینو بۆ 6 مانگ رۆنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل بفرۆشین.
وتیشی، هەموو رێوشوێنەكانی گرێبەستەكەمان لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە تەواوبووەو تەنها رەزامەندی جەبار لعێبی وەزری نەوتی عیراقی ماوە. عەلی موسەوی ئاماژەی بەوەشدا، لەرێگەی فرۆشتنی رۆنی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەوە سەرچاوەیەكی نوێی داهات بۆ عیراق دەستەبەر دەكەین.