ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنى بۆنه‌كان و هه‌ردوو جه‌ژنه‌كان، بازاره‌كان جموجوڵىان تێده‌كه‌وێت، له شارى سلێمانى هاووڵاتیان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ جه‌ژنى ره‌مه‌زان روو له بازاره‌كانى شار ده‌كه‌ن بۆ كڕینى پێدوایستییه‌كانیان، به‌ڵام فرۆشیاران ده‌ڵێن هاووڵاتیان به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌و پێنه‌دانى مووچه‌كانیان وه‌ك پێویست ناتوانن پێداویستییه‌كانیان بكڕن”.
باقى عیزه‌ت ته‌مه‌نى 45 ساڵه ماوه‌ى 15 ساڵه له بازارى مه‌وله‌وى دووكانى جلوبه‌رگى منداڵانه‌ى هه‌یه له‌باره‌ى خۆئاماده‌كردنى هاووڵاتیان بۆ جه‌ژنى ره‌مه‌زان وتى: “ره‌وشى بازار له ئێستادا به‌هۆى قه‌یرانه‌كانه‌وه زۆر خراپه، چونكه هاووڵاتیان ناتوانن خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز”.
وتیشى: “خه‌ڵك بێ پاره و بێ مووچه‌یه و هیچ ئیش و كارێك له شاره‌كه‌دا نه‌ماوه بۆیه هاووڵاتیان ناتوانن وه‌ك پێویست خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ جه‌ژنى ره‌مه‌زان”.
ئه‌و ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد: “من وه‌ك دوكاندارێك هه‌موو ساڵێك له بۆنه‌كاندا جلوبه‌رگى نوێ ده‌هێنمه دوكانه‌كه‌مه‌وه به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه جلوبه‌رگه‌كان نافرۆشرێت، له ئێستاشدا كه نزیك بوینه‌ته‌وه له جه‌ژنى ره‌مه‌زان ئه‌وا تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه رێژه‌یه‌كى باش له جلوبه‌رگى نوێ بفرۆشین، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا ساڵانى رابردوو له‌م كاته‌دا جلوبه‌رگێكى زۆرمان ده‌فرۆشت، بۆیه ده‌توانم بڵێم جیاوازییه‌كى زۆر هه‌یه له‌نێوان ساڵانى رابردوودا ئێستا”.
سۆران محه‌مه‌د كه له‌یه‌كێك له‌مۆڵه‌كانی شاری سلێمانی خه‌ریكی بازاڕكردن بوو وتی “هاوڵاتیان به گشتی ڕووده‌كه‌نه بازاڕه‌كان چونكه شتی مۆڵه‌كان گرانتره له‌چاو بازاڕدا، بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا نابێت، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خه‌ڵك پاره‌ی پێ نییه”.
وتیشى: “ده‌بوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌م كاته‌دا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بدایه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز”.
سه‌رمه‌ند مسته‌فا خاوه‌نی دوكانێكی خوارده‌مه‌نییه له‌سلێمانی وتی: “نرخی شته‌كان هه‌روه‌ك ساڵانی پێشووه، به‌ڵام خواستی كڕیاره‌كان بۆ شت‌كڕین له 65% بۆ 70% كه‌میكردووه، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م قه‌یرانه داراییه و ئه‌و ڕوبعه مووچه‌یه‌ی ده‌درێته هاووڵاتیان كه كاریگه‌ری زۆری كردووه‌ته سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی”.
سه‌رمه‌ند كه 11 ساڵه دوكانی هه‌یه ده‌ڵێت تا ئێستا وه‌ك ئه‌مساڵ بێ بازاڕی نه‌بووه، ساڵانی پێشووتر له‌ڕه‌مه‌زاندا دووكانه‌كه‌مان به‌تاڵ ده‌بوو، دوای جه‌ژن ده‌بوو پڕی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر وابڕوات شته‌كانمان زۆربه‌ی به‌سه‌ر ده‌چن به‌هۆی نه‌بوونی كڕیاره‌وه، رۆژانه‌ش زۆر شت فڕێ ده‌ده‌ین به‌هۆی به‌سه‌رچوونی به‌رواره‌كه‌یه‌وه”.
ئێستا بازاڕ و دوكانه‌كان ته‌نها له‌رۆژاندا كراوه نین به‌رووی كڕیاراندا، به‌ڵكو به‌شه‌وانیش تا به‌ره‌به‌یان كراوه‌ن و جمه‌یان دێت له خه‌ڵك، به‌تایبه‌تی له‌شه‌وانی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زاندا كه خه‌ڵك به‌هۆی گه‌رمای به‌تینی رۆژه‌وه، به‌شه‌وان روو له‌بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن.