پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق له‌ ساڵی (2012) سست بووه‌ و دابه‌زیوه‌

پسپۆرێكی ئابووریی رایده‌گه‌ێنێت كه‌ پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق له‌ ساڵی 2012 دووچاری داكشانه‌وه‌ هاتووه‌ و ئه‌م به‌رپرسیاره‌ته‌ش ده‌خاته‌ ئه‌ستوی ده‌سته‌ی نیشتمانی وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق . 
جه‌لیل روبه‌یعی پسپۆری ئابووریی رایگه‌یاند كه‌ پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق له‌ ساڵی 2012 دابه‌زیوه‌ و هیچ پرۆژه‌یه‌كی گه‌وه‌ره‌یی وه‌به‌رهێنان له‌ ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن ده‌سته‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌ پارێزگاكان ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی نیشتمانی وه‌به‌رهێنان نه‌كراوه‌ 
گووتیشیی به‌شێكی گه‌وه‌ره‌یی به‌رپرسیاره‌تی دابه‌زینی وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق له‌ 2012 ،،، ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ده‌سته‌ی نیشتمانی وه‌به‌رهێنان به‌هۆی به‌دوادانه‌چوون و  هه‌ڵسانگاندنی كاره‌كانی ده‌سته‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌ پارێزگاكاندا . 
روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ یاسایی وه‌به‌رهێنانی عێراق پێویستی به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ هه‌یه‌،، چونكه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وه‌به‌رهێنان نییه‌ به‌ڵكو بۆته‌ یاسایی ده‌ركردنی وه‌به‌رهێنه‌ران  .